بوومه‌له‌رزه له شاری سه‌رده‌شت ڕووی دا
به‌شی ئێران/ کوردی- بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 3.5 به‌پێی پله‌ی ڕیخته‌ر سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شاری سه‌رده‌شتی سه‌ر به ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای هه‌ژاند.
کوردپرێس- سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی زانکۆی تاران ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 8:27 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 21ی گه‌لاوێژی 97 بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 3.5 به‌پێی پله‌ی ڕیخته‌ر ده‌وروبه‌ری سه‌رده‌شتی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای هه‌ژاند.
ده‌وترێت بوومه‌له‌رزه‌که له میراوای ئازه‌ربایجان و قه‌ڵادزێی عێراقیش هه‌ستی پێکراوه.
چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌که شاری سه‌رده‌شت بوووه و قووڵایییه‌که‌ی له مه‌ودای 9 کیلۆمه‌تریی زه‌وی و له پانتاییی جوگرافیی 38.28 و درێژاییی جوگرافیی 45.46 بوووه.
تا ئێستا له‌باره‌ی خه‌ساری ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه هه‌واڵێک به ده‌ست نهگهیشتوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران