سەرۆکی کۆمەڵەی مامۆستایانی ئەهلی سونەی عێراق:
پێچەوانەی ئەمریکا و دیکەی دراوسێکان، ئێران تەنها پشتیوانی میللەتی عێراق بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵەی مامۆستایانی ئەهلی سونەی عێراق جەختی کردەوە: پێچەوانەی ئەمریکا و دیکەی دراوسێکان، ئێران تەنها پشتیوانی میللەتی عێراق بوو و میلەتەکانی هەردوو وڵاتیش پێوەندیی زۆریان پێکەوە هەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ خالد مەلا سەرۆکی کۆمەڵەی مامۆستایانی ئەهلی سونەی عێراق کاردانەوەی پیشان دا هەمبەر سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و وتی: پێوەندیی زۆر هەیە لە نێوان ئێمە و میللەتی سەخاوەتمەندی ئێراندا کە ئایین، دراوسێیەتی، مێژووی هاوبەش و بەرژەوەندیی هەوبەش بەشێکن لەو پێوەندییانە.
ناوبراو لەوبارەوە وتیشی: دۆخێکی دژوارمان تێپەڕاندووە و لە کاتێکدا کە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە درکەیان بەڕووی ئێمەدا داخست تەنها پشتیوان و یاریدەری ئێمە ئێران بوو.
سەرچاوە: هاوڵدەریی SNG
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران