خبر 2018-08-09 14:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرەکەی مامۆستا هەژار کۆچی دوایی کرد

بەشی فەرهەنگ و هونەر- هاوسەری عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە هەژار موکریانی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی ڕابردوو مەعسوومە ئەحمەدی ناسراو بە گەلاوێژ بەهۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە.

مەعسوومە ئەحمەدی ساڵی ١٩٢٩ لە گوندی نۆباری سەر بە شاری بۆکان لەدایکبووە و دوای هەڵاتن و ئاوارەبوونی هەژار موکریانی پاش کۆماری کوردستان، بەخێوکردنی شێرکۆی کوڕە گەورەی دەکەوێتە ئەستۆی و دواتر کوردستانی ئێرانی جێهێشتووە و ڕووی کردووەتە هەرێمی کوردستان.

بەرهەمی ژیانی هاوبەشی هەژار و خاتوو مەعسوومە چوار کوڕە بەناوەکانی شێرکۆ، خانی، مستەفا و زاگرۆس.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.