نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان پیرۆزباییی ته‌واوکردنی پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی عێراق ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یان كوبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ستخۆشی له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی ته‌واو كردنی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له هه‌موو ١٨ پارێزگاكه‌ی عێراق و ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش.
كوبیش ده‌شڵێت: پیرۆزبایی له ده‌سته‌ی دادوه‌ران ده‌كه‌م به بۆنه‌ی گه‌یشتن به‌م قۆناغه به‌ره‌و ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٨ی عێراق. پرۆسه‌ی دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌كه به شێوه‌یێكی خێرا و شه‌فافانه و ڕێكخراو و متمانه‌دار به‌ڕێوه چوو، به‌هۆی كاری پراكتیكی و بێ‌لایه‌نانه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ران و دڵسۆزی و پرۆفیشناڵی ستافی هه‌ژماركردنه‌وه و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كارمه‌ندانی دادوه‌ری، چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بوووه هۆی زیادبوونی متمانه‌ی خه‌ڵكی به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان ڕاشی‌گه‌یاندوووه: له ئێستادا هانی ده‌سته‌ی دادوه‌ران و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌م تاكوو ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ به‌زوویی ڕاگه‌یاندنی كۆتاییی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو تانه‌كان.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوون کردۆته‌وه: له میانه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا تیمێكی شاره‌زای بواری هه‌ڵبژاردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان به‌دواداچوونیان بۆ پڕۆسه‌ی دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌كه ده‌كرد و ڕاوێژ و یارمه‌تییان پێشكه‌ش ده‌كرد و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان ئاماده‌یه ڕاوێژ و یارمه‌تیی شاره‌زایانی پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دادوه‌ران بكات له كاتی نووسینه‌وه‌ی ئه‌نجامه دووباره هه‌ژماركراوه‌كان و قۆناغه‌كانی دوایی بۆ په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران