غیاس سوورچی: پۆستی سه‌رکۆماری عێراق پشکی یه‌کێتییه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت: به‌پێی ڕێککه‌وتنی نێوان کورده‌کان پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق پشکی یه‌کێتییه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: هه‌موووان ده‌زانن که ڕێککه‌وتنێکی مێژوویی له نێوان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان هه‌یه له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن پارتی و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رکۆماری عێراق له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه و ئه‌و ڕێککه‌وتنه له نێوان جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعوود بارزانی له ساڵانی ڕابردوودا واژۆ کراوه هه‌ر بۆیه داواکارییه‌کانی ئێستا بۆ گۆڕینی پۆسته‌کان پێویستی به ڕێککه‌وتن و دانووستاندنی نوێ هه‌یه.
ناوبراو وتیشی: به‌و شێوه‌یه که هه‌ندێ که‌س بیر ده‌که‌نه‌وه گۆڕینی پۆست له نێوان دوو حیزبی کوردستانی کارێکی ئاسان نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران