یه‌کێتی کاندیدی حزبه‌که‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق دیاری کرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 3ی ئابی 2018 د. عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی ئاشکرا کردنی کاندیدی حیزبه‌که‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق گوتی: له ڕۆژی 27-5-2018ه‌وه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ڕه‌سمی دكتۆر محه‌مه‌د سابیر كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له فیزیای ئه‌تۆمی و چه‌ند ساڵێک باڵیۆزی عێراق بوووه له وڵاتی چین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ندین ساڵ نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوووه له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریكا و له ئێستادا تاكه به‌ربژێری ڕه‌سمیی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆماری عیراق، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پۆسته درا به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ناوبراو وتیشی: هیوادارین ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆک كۆمار درا به یه‌كێتی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان ناوبراو بكاته به‌ربژێر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت كه دوای 56 ساڵ خه‌باتی دیپلۆماسی و سیاسی له‌پێناو كورد و كوردایه‌تی خاكی كوردستان به شایسته‌ی ده‌زانین كه دكتۆر محه‌مه‌د سابیر ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران