خبر 2018-08-03 16:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئایەتۆڵڵا سیستانی جەخت دەکاتەوە لەسەر درێژەدان بە خۆپیشاندانەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئایەتۆڵڵا عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى ئایینى شیعەکان لە عێراق پشتگیرى خۆى بۆ خۆپیشاندانەکانى ناوەڕاست و باشوورى وڵات دووپات کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد ئەلسافى نوێنەرى ئایەتۆڵڵا سیستانى لە وتارى نوێژى هەینى لە شارى کەربەلا ڕایگەیاند: ماف دەسەنرێت و نادرێت و پێویستە خۆپیشاندانەکان بەردەوامییان هەبێت.

ئەلسافى داوای لەو هاوڵاتیانە کرد کە مافیان زەوتکراوە گوزارشت لە توڕەیى ناخیان بکەن و ئاماژەى بەوە کرد، بەشێک لە گێڕانەوەى مافەکان بریتییە لە تووڕەبوون لەو کەسەى ئەو مافەى زەوتکردووە.

نوێنەرى ئایەتۆڵڵا سیستانى ئەوەشى خستەڕوو، پێویستە خاوەن مافەکان داواى مافەکانیان بکەن، چونکە ماف دەسەنرێت و نادرێت و ئێستا لە وڵاتدا کێشەیێکى زۆرى سیاسی و دارایى و ئابوورى و کۆمەڵایەتى هەیە.

ئایەتۆڵڵا سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق پێشتر داواى لە بەرپرسانى بەغدا کردبوو بە کردەوە وەڵامى داواکارییەکانى خۆپیشاندەران بدەنەوە.

خۆپیشاندانەکانى باشوور و ناوەڕاستى عێراق لە سەرەتای مانگى ڕابردووەوە دەستیان پێکردووە و خۆپیشاندەران داواى دابین کردنى هەلى کار و کۆتاییهێنان بە گەندەڵى ئیدارى و دارایى دەکەن لە عێراقدا.

سەرجاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.