خبر 2018-08-03 07:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی عەبادی: بەغدا کار بۆ دەستەبەرکردنی داواکاریی هاووڵاتییانی عێراق دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی وتوویەتی بەغدا هەوڵ دەدات زۆرینەی ڕەهەندەکانی داواکاریی هاووڵاتییانی عێراق دەستەبەر بکات.

کوردپرێس:

سەعد حەدیسی وتەبێژی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی ئیتیجاەپرێسی وتووە دەوڵەتی بەغدا پێداگرە لە سەر جێبەجێکردنی چەند ڕەهەندێکی داواکارییەکانی هاووڵاتییانی عێراق و بەتایبەت ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاکسازیکردن لە باری ئابووری و دارایی لە عێراق.

حەدیسی زیادی کرد: دەوڵەتی بەغدا هەموو ئیمکاناتانی لۆجەستی و دارایی و ئیداری بەکار دەهێنێت ئەوەش لە پێناو هێنانەدیی داواکارییەکانی هاووڵاتییانی عێراقی.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.