سه‌رۆک كۆماری عێراق داوا دەکات كاری جدی بۆ ئازاد كردنی ته‌واوی ئێزدیه‌كان بكرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆک كۆماری عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ له به‌غدا له كۆنگره‌یێكی تایبه‌ت به یادی 4 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئێزدیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو بەشداریی کرد.
ناوبراو لە میانی بەشداری کردنی لە کۆنگرەکەدا وتی: ئامانجی ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی تیرۆریستان تەنها له‌ڕێی پابه‌ندبوون به به‌هاكانی هاووڵاتی بوون و دادپه‌روه‌ری و برایه‌تی و په‌رۆشی هاوبه‌ش و پته‌و كردنی به‌هاكانی دیموكراسی و پابه‌ندبوونی جێگیر به بنه‌ماكانی ده‌ستوور و پێویستی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه و یه‌كسانی و مافه‌كان به‌دی دێت، به‌و پێیه‌ی هه‌موو ئه‌وانه بنه‌مایێكی پته‌ون بۆ به‌دیهێنانی خواستی گه‌له‌كه‌مان له ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخی سه‌قامگیر و گه‌شه‌سته‌ندووی پێشكه‌وتوودا كه‌بۆ هه‌مووان بێت به‌بێ جیاوازی.
فوئاد مه‌عسوم ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وام بوونی كاری نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی جدی كرده‌وه بۆ ئازادكردنی سه‌رجه‌م دیل و گیراوه‌كان له هاووڵاتیانی ئێزدی و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاری ئاواره‌كان و په‌له‌كردن له ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان یاخود قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانه ماددی و مه‌عنه‌ویه گه‌ورانه‌ی له‌و كاره‌ساته‌دا به‌ریان كه‌وتووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران