خبر 2018-07-25 14:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عامری پشتیوانیی خۆپیشاندانەكانی عێراق دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هادی عامری، سەرۆكی حەشدی شەعبی كە هاوكات ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدرە، پشتیوانیی خۆپیشاندانەكان دەكات و بە یاسایی و دەستووریی ئەژماریان دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوێكدا كە نووسینگەی رۆژنامەوانیی هادی عامری، بڵاوی كردووەتەوە هاتووە: ئەو خۆپیشاندانانەی لە زۆربەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەڕێوەدەچن، دەستووری و یاسایین.

ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، رێكخراوی بەدر پشتیوانیی خۆپیشاندانەكان دەكات چوونكە داوای سادەترین مافە ڕەواكانی گەل دەكەن، داواشی لە حكوومەت كردووە، بەدەم داواكاریی خۆپیشاندەرانەوە بچێت و بەزووترین كات جێبەجێیان بكات.

پشتیوانی كردنی هادی عامری لە خۆپیشاندانەكان دوای ئەوە دێت، لەسەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقدا، باس لەوە دەكرا حكوومەت بەنیازە حەشدی شەعبی جووڵە پێبكات بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.