ئه‌شواق جاف: بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق دژ به هه‌رێمى كوردستانه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى كورد له خولى سێیه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕه‌خنه له بڕیاره‌کانی حکوومه‌تی عێراق دژی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێت و ڕایده‌گه‌یێنێت: عه‌قڵییه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ئه‌وه قبووڵ ناكات كه ده‌ست له سیاسه‌تى مه‌ركه‌زیه‌تى توند هه‌ڵبگرێت و ده‌سه‌ڵات به هه‌رێمه‌كان بدات و ده‌یه‌وێت به ده‌ستێكى ئاسنین قه‌واره‌ى هه‌رێمه‌كان له‌ناو به‌رێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له خولى پێشووی په‌رله‌مانى عێراق به ڕادیۆ نه‌واى ڕاگه‌یاند: عه‌قڵییه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى عێراق ئه‌وه قبووڵ ناكات ده‌سه‌ڵاته‌كانى شۆڕ بكاته‌وه و ده‌سه‌ڵات به هه‌رێمه‌كان بدات به‌ڵكوو دژایه‌تیان ده‌كات.
ناوبراو وتیشى: "بڕیاره‌كانی حکوومه‌تی عێراق له دژى هه‌رێمى كوردستانه، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی پێشوویان بۆ له ناوبردنى هه‌رێمى به‌سره ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خه‌ن".
ئه‌شواق جاف له به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به خراپى دۆخى ئێستای عێراق گوتیشی: "ئه‌وه‌ى له عێراق ڕوو ده‌دات به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌یه كه گه‌نده‌ڵییه‌كه تا سه‌ر ئێسقان و وه‌كوو شێرپه‌نجه له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى عێراقدا ته‌شه‌نه‌ى كردوووه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران