خبر 2018-07-24 14:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خەیاڵە خاوەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا قەت جێبەجێ نابن

بەشی ئێران- سەرلەشکر محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: خەیاڵە بەتاڵەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەمبەر توانای سەرسوورهێنەر و هێزە چەکدارەکانی ئێران، قەت جێبەجێ نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلەشکر باقری لەو وتەکانیدا ئاماژەی دا بە خەیاڵی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بۆ دووبەرەکی نانەوە و بشێوە خستنەنێو ڕیزەکانی گەلی ئێران لەڕێگای گوشاری ئابووری و وتی: گەلی ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنان بەتایبەت ئەمریکا و ڕەژیمی زایۆنی و بەکرێگیراوانیان، بەپاراستنی یەکڕیزی ویەکگرتوویی، هەموو پیلان و نەخشەکانی دوژمنی بێ ئاکام کردووە.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە گەلی ئێران، دەسپێکەری هیچ شەڕێک نەبووە، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم ئاڵاهەڵگری ئاشتی و سەقام و هێمنی لە ناوچەکەدا بووە و وەک دەسەڵاتی زاڵ لە کەنداوی فارس و گەرووی هورموز، هەردەم دابینکەری ئاسایشی گەمییەوانی لەو ڕێگا ئاوییەدا بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.