ئه‌ندامی پێشووی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق:
داوای خۆپیشانده‌رانی عێراق داوایێکی ڕه‌وایه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای خۆپیشانده‌رانی عێراق به داوایێکی ڕه‌وا و یاسایی وه‌سف ده‌کات و داوا له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ده‌کات که داوای خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی به هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی وتوووه: قه‌واره سیاسییه کوردستانییه‌کان پێیان وایه که داواکاریی خۆپیشانده‌ران له پارێزگاکانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق داواکارییێکی به‌حه‌ق و ڕه‌وایه و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدایه هه‌ر بۆیه ده‌بێ ده‌وڵه‌تی ئیتیحادی ئه‌و داواکارییانه جێبه‌جێ بکات.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌ندێک داواکاریی خۆپیشانده‌ران ماوه‌یێکی زۆر ده‌خایێنێت و ده‌وڵه‌ت ناتوانێت له یه‌ک ڕۆژدا جێبه‌جێیان بکات هه‌ر بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که گرینگی به ده‌سته‌به‌رکردنی داوای خۆپیشانده‌ران بدرێت و به‌رنامه‌یێکی به‌په‌له دابڕێژرێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به دیکه‌ی داواکارییه‌کان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران