ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق:
گه‌ر خۆپیشاندان په‌لکێشی ناوچه‌ی سه‌وز بکرێت دۆخی عێراق ئاڵۆزتر ده‌بێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دادستێنی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر چاکسازی بنچینه‌یی له وڵات‌دا ئه‌نجام نه‌درێت و خۆپیشاندانه‌کان په‌لکێشی ناوچه‌ی سه‌وز بکرێت ئه‌وا دۆخی ئه‌م وڵاته ئاڵۆزتر ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وائیل عه‌بدوله‌تیف به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: خۆپیشاندانه‌کانی عێراق به بۆنه‌ی سیاسه‌تی شکست‌خواردووی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ خزمه‌تگوزاری و ته‌عامولی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران په‌ره ده‌ستێنێت و ئه‌گه‌ر چاکسازی بنچینه‌یی له وڵات‌دا ئه‌نجام نه‌درێت و خۆپیشاندان په‌لکێشی ناوچه‌ی سه‌وز بکرێت ئه‌وا دۆخی ئه‌م وڵاته ئاڵۆزتر ده‌بێت.
ناوبراو وتیشی: ده‌بێ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هه‌ندێک کاری به‌په‌له ئه‌نجام بدات بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری و جێبه‌جێکردنی پڕۆژه ئاوهدانکارییهکان له ڕێگای قه‌رز وه‌رگرتن له وڵاتانی بیانییه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران