حه‌یده‌ر عه‌بادی: ئه‌رکی حکوومه‌ته وه‌ڵامی هاووڵاتییان بداته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى عه‌بادى له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات سه‌رۆک وه‌زیران چه‌ند بڕیارێکى له‌باره‌ى پارێزگاى زیقاره‌وه ده‌رکردوووه له‌وانه دامه‌زراندنى چه‌ند پلهیێکى وه‌زیفى له پارێزگاکه و داواکردن له وه‌زاره‌تى دارایى بۆ دابین کردنى داراییى پێویست بۆ که‌رته جیاوازه‌کان، هه‌روه‌ک پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌کانى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌کان و پرۆژه‌ى ئاوى گه‌وره‌ى سه‌ماوه بکرێت و ده‌ست به کارکردنه‌وه بکرێت تیایاندا.
هاوکات حه‌یده‌ر عه‌بادى ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ته‌واوکردنى پرۆژه‌ى ئاوه‌ڕۆى ڕومێسه و دابین کردنى بودجه‌ى پێویست بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى موسه‌نا بۆ کڕینى ده‌رمان و پێویستییه پزیشکییه‌کان.
نووسینگه‌ى عه‌بادى ته‌ئکیدی کردوووه‌ته‌وه که بڕیار دراوه به پڕکردنه‌وه‌ى خێرای پێویستییه‌کانى پارێزگاکه له کاره‌با و چه‌ند خزمهتگوزارییێکىترى خێراى شاره‌که.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه پارێزگاکانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق خۆپیشاندانى ناڕهزایییان به‌خۆوه بینى و هاووڵاتییانى خۆپیشانده‌ر داواى دابین کردنى کاره‌با و ئاو و خزمه‌تگوزاریه‌کانیان ده‌کرد ئه‌مه جگه له فه‌راهه‌م کردنى هه‌لى کار و کۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵى له وڵات‌دا.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران