خبر 2018-07-22 04:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ئێران و ڕووسیا و تورکیا کۆتایی هاوین بەڕێوە دەچێت

بەشی ئێران/ کوردی- باڵوێزی ڕووسیا لە تورکیا وتوویەتی پاش پشووەکانی وەرزی هاوین هەر سێ سەرکۆماری ئێران و ڕووسیا و تورکیا لە سەر تەوەری سووریا لە تاران کۆ دەبنەوە بەڵام ڕۆژی کۆبوونەوەکە تا ئەم کاتە دیاری نەکراوە.

کوردپرێس:

ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئێران (ئیرنا) لە زاری باڵوێزی ڕووسیا لە تورکیا ڕایگەیاند دانیشتنی سێ قۆڵیی نێوان ئێران و ڕووسیا و تورکیا پاش پشووەکانی مانگی ئەگێست لە تاران بەڕێوە دەچێت بەڵام تا ئێستا ڕۆژی دانیشتنەکە دیاری نەکراوە

ئالکسی یێرخۆف باڵوێزی ڕووسیا لە تورکیا زیادی کرد دیاری کردنی ڕۆژی دانیشتنەکە بە نووسینگەی فەرمیی سەرۆکایەتیی سێ وڵاتەکە دەکرێت و بەم زووانە لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت.

شیاوی ئاماژەیە دانیشتنی پێشووی نێوان سێ لووتکەی دەسەڵاتی ئێران و ڕووسیا و تورکیا لە سەر قەیرانی سووریا مانگی نیسان بەڕێوە چوو و بڕیارە ئەو سێ وڵاتە بەردەوام بن لە سەر دانیشتنی سێ قۆڵیی نێوانیان بۆ گفتوگۆ کردن لە سەر کێشەکانی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.