ئەگەر ئەنجامەکانی هەڵبژادرنی پەڕلەمانی قبووڵ بکرێت عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی مەترسییێکی گەورە دەبن
کوردپرێس، حیزبەکانی کوردستان پاش پەسەندکراوی پەڕلەمانی عێراق لەباەری ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان چوونە دوو بەرەی دژبەرەوە. پارتی و یەکێتی وەکوو براوەکانی هەڵبژادرن، دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ئەو پەسەند کراوەدا ڕاگەیاند و لەبەرامبەریشەوە گۆڕان و پارتە دووڕاوەکان ڕایانگەیاند ئەو دەسکەوتێکی گەورەیە.
بزووتنەوەی گۆڕان کە لە خولی سێهەمی پەڕلەماندا 9 کورسیی بەدەستەوە بوو، لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمدا، چورا کورسیی لەدەست دا و ئەو وئەنجامە بوو بە هۆی سەرهەڵدانی مقۆمقۆی سیاسی لە هەرێمی کوردستان. بە چەشنێک کە دواهەمین کاتەکانی 12ی ئایار واتا ڕۆژی هەڵبژاردن شاری سلێمانی شایەتحاڵی پێکدادانی نێوان یەکێتی و گۆڕان بوو. هەواڵدەریی کوردپرێس لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان، دیمانەیێکی لەگەڵ مەحموود ڕەزا نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەڕلەمانی عێراق ئەنجام داوە. ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێنه‌وه:
* کوردپرێس: بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ژماردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ده‌نگه‌کان به شێوه‌یێکی ده‌ستی و هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه‌ی له سه‌ر کۆمیسیۆن ده‌ری کرد، ئه‌نجامی چی بوو؟
- مه‌حموود ڕه‌زا: ئه‌وه‌ی که ده‌رمان کرد بڕیار نییه قانوونه پێشتر له 28ی مانگدا به بڕیارێکمان ده‌ر کرد بڕیاره‌که قووه‌تی قانوونی نییه به‌ڵام دوێنێ باشترمان کردمان به قانوون و نیسابێکی زۆر باشه بۆ 183 که‌س به‌شدار بوون و ئه‌وه زۆر زیاتره له نیوه زایده‌ن یه‌ک ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه که نایبهکانی گه‌لی عێراق و گه‌لی عێراق زۆر ناڕازیین له‌م هه‌ڵبژاردنه هیودارم ئێمه کردوومانه به قانوون ڕه‌نگه‌ی تانه‌ی لێبات له لای مه‌حکه‌مه‌ی ئتیحادی و هیودارین که مه‌حکه‌مه‌ی ئیتیحادی ئه‌مه تێپه‌ڕێنێت چوونکه ئه‌مه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاوا تێبپه‌ڕێت له ڕاستیدا ئه‌مه له سیاسیی عێراقدا قیمه‌تی نامێنێت و خه‌ڵک ئه‌مجاره زۆر باسی ئه‌وه ئه‌کرێت که له‌سه‌دا 44ه‌که ڕاست نییه و له‌سه‌دا 19 و 20 خه‌ڵک ده‌نگ ده‌ده‌ن. ئه‌م ته‌زویره تێبپه‌ڕێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا له‌سه‌دا 10ی خه‌ڵکی عێراق نایه‌ن بۆ ده‌نگدان و عه‌مه‌لی سیاسی په‌کی ئه‌که‌وێ و ئه‌و هه‌موو ئیدعایه‌ی کراوه له ڕووخانه‌وه هه‌مووی به به‌تاڵ ئه‌چێت چوونکه ئیتر له‌مه‌ولا نامه‌یێکی زۆر خه‌ته‌ر ئه‌درێ به خه‌ڵک و حیزبه سیاسییه فاسیده‌کان که ئه‌گه‌ر پاره و هێزیان هه‌بێ هه‌موو شتێکیان بۆ ئه‌چێته سه‌ر و خه‌ڵک دوایی هیچ بڕوایێکی به‌م سیسته‌مه نامێنێت.
* کوردپرێس: ئیئتلافی سائروون به سه‌رۆکایه‌تیی موقته‌دا سه‌در زیاترین کورسی به‌ده‌ست هێنا. به پێشینه‌یێک که له‌م لایه‌نه هه‌یه پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌کان گۆڕانکاریی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا بێت کاردانه‌وه‌یان چی ده‌بێت و چ کاریگه‌رییێکی له سه‌ر ساحه‌ی سیاسیی عێراق ده‌بێت؟
- مه‌حموود ڕه‌زا: من بۆ خۆم بڕوام وایه به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در ئیلتیزام به نهتیجهکهوه ئه‌کات چوونکه ئه‌و یه‌کێکه له‌وانه‌ی ماوه‌یێکی زۆره داوای ئه‌وه ئه‌کات که چه‌ک ئه‌بێ به ته‌نیا به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت و بڕوای به‌وه هه‌یه که به توندوتیژی ناتوانێت خه‌ڵکی عێراق بگاته ئامانجه‌کانیان و باسی گۆڕین ئه‌که‌ن له ڕێگه‌ی سندۆقی ده‌نگدانه‌وه و هه‌موویان باسی عه‌داله‌ت ئه‌که‌ن و گه‌وره‌ترین مه‌نبه‌عی عه‌داله‌ت ئه‌وه‌یه که حه‌قه ده‌نگه دزراوه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان. من پێم وایه موقته‌دا سه‌در ئیلتیزام ئه‌کات به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه چوونکه خۆی ئێستا دژی به‌کارهێنانی چه‌که و وازی له چه‌ک هێناوه.
* کوردپرێس: ئاماژه‌تان به مه‌حکه‌مه‌ی ئیحادی دا گریمان که ئه‌م یاسایه‌ی په‌سه‌ند نه‌کرد ئایا جێبه‌جێ ده‌کرێت و توانای جێبه‌جێ کردنی هه‌یه؟
- مه‌حموود ڕه‌زا: ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌بێت تانه‌ی لێبات مه‌حکه‌مه‌ی ئیتیحادی قسه ناکات. ته‌بێعه‌تی مه‌حکه‌مه‌ی ئیتیحادی واهییه وه‌کوو موده‌عی عام نییه خۆی بڕوا به‌دوای بابه‌تدا بگه‌ڕێت. مه‌حکه‌مه‌ی ئیتیحادی دانیشتوووه و ئه‌گه‌ر که‌سێک تانه‌ی هه‌بێت ئینجا ئه‌و سه‌یری ئه‌کات ئه‌گه‌ر ئه‌وه ببێ که مفوزییه به ته‌مایه که تانه‌ی لێبات ئه‌و کاته بڕیاری مه‌حکه‌مه‌ی ئیتیحادی یه‌کلا که‌ره‌وه‌یه و که‌س ناتوانێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکات. ئه‌گه‌ر وتی دروسته قانوونه‌که به سووری تێده‌په‌ڕێت و ئیستقرار دروست ئه‌بێت ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌ی بڵێ له راستیدا هێزه‌کانی تریش ناچارن ئیلتیزامی پێیه‌وه بکه‌ن به‌ڵام عێراق ئه‌بات به‌ره‌و تونێلێکی نادیار و وه‌زعێکی زۆر خه‌ته‌ر. هیوادارم مه‌حکه‌مه‌ی ئیتیحادی پێشبینی ئه‌وه بکات به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له کوێدایه. به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له جێبه‌جێ کردنی عهدلدایه. هیوادارم مه‌حکه‌مه‌ی ئیتیحادی ئه‌وه له به‌رچاو بگرێت.
* کوردپرێس: ئه‌گه‌ر بینه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان پارتی و یه‌کێتی براوه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بوون و ئێوه و ئه‌وانتان به ئه‌نجامدانی ته‌زویر و ساخته‌کاری تۆمه‌تبار کرد پێتان وایه ئه‌گه‌ر دووباره به‌ده‌ست هه‌ژمار بکرێته‌وه و گۆڕانکاری به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌دا بێت هه‌ڵوێستی ئه‌وان ده‌بێت و ساحه‌ی سیاسیی هه‌رێم چ گۆڕانکارێکی به‌سه‌ردا دێت؟
- مه‌حموود ڕه‌زا: جارێ ئه‌وان به ته‌زویر براوه‌ی گه‌وره‌ن. له ڕاستیدا له ساڵی 1992 که یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان‌مان کرد پارتی به ته‌زویر هێناویه‌تی هه‌تا ئێستا یه‌کێتی تۆزێک باشتر بوون به‌ڵام یه‌کێتیش ئێستا هه‌موو هیواکانی چۆته سه‌ر ته‌زویر کردنی ئیراده‌ی خه‌ڵک. ئه‌م دوو هێزه به بروای من هێزی نیشتمانی نه‌ماون، هێزه‌کانی ده‌وروبه‌ر هێزی ئه‌قلیمی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان به‌کاریان ئه‌هێنن. خه‌ڵک بڕوایان پێی نه‌ماوه. ئه‌وه‌نده‌ی تاڵان و بڕۆ کردوووه له‌م میلله‌ته و ئه‌ونه‌یان زوڵم کردوووه و خه‌ڵکیان کوشتوووه و تاوانیان به سه‌ر ئه‌م میلله‌ته هێناوه. نانی خه‌ڵکیان بڕیوه. یانێ به ده‌یان ملیارد دۆلار له‌و ماوه‌یه دیار نه‌ماوه. ئینجا له به‌ر ئه‌وه من پێیم وایه ئه‌وان به ته‌زویر ڕۆشتوون و ئێمه دڵنیاین که به ده‌ست جیا بکرێته‌وه زۆر ئه‌گۆڕدرێت. ئێمه له حیزبه ناڕازییه‌کانی سلێمانی وه‌کوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌که‌م هێز بووین له دوای داخستنی سندۆقه‌کان هه‌ستمان کرد ته‌زویر کراوه به لایه‌نێکی کورد هه‌موو نهتیجهکهمان ڕه‌ت کردوووه و ئێستا بۆمان ده‌رکه‌وتوووه یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له پارێزگای سلێمانی نزیک به دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی هێنایهتی ته‌زویری کردوووه و له‌سه‌دا 66 ده‌نگه‌کانی بۆ خۆی ته‌زویر کردوووه له ڕێگای گۆڕینی مێمورییهکانهوه ده‌ستکاری ده‌نگه‌کانی کردوووه. له‌به‌ر ئه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و دوایی له ڕاستیدا ئێمه ئاماده‌ین کاردانه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌رچی بێت.
ئه‌وان هاتنه سه‌رمان له شه‌وی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن (12ی ئایاری 2018) یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان گه‌له‌کۆمی کرد بۆ سه‌رکرده‌کانی ئێمه و سه‌رکرده‌کانیان هه‌ڕه‌شه‌یان کرد ئه‌گه‌ر ئیعلانهکهمان واز له‌وه نه‌هێنێت که ته‌زویر کراوه و ئه‌نجامه‌که قبووڵ نه‌که‌ین دێن نووسینگه‌که ده‌ڕووخێنین به سه‌رتاندا و ته‌حه‌دامان کردن هاتیشن ده‌وریان ناین به هه‌موو چه‌کێکی سووک و نیوهسووک لێیان ناین ئێمه چه‌ند شه‌هید و بریندارمان دا و ئه‌وانیش برینداریان هه‌بوو و ته‌سلیمی ئیراده‌یان نه‌بووین. ئێمه هێزێکی بێ چه‌کین ئه‌وان هێزێکی میلیشیایین و نه‌یتوانی ئیراده‌مان قۆرخ و ئه‌مجاره‌ش نه‌تیجه‌کان بگۆڕن ناتوانن ئیراده‌مان قۆرخ بکه‌ن.
* کوردپرێس: هاتنه سه‌ر زهرگته ئاماژه‌تان به‌و بابه‌ته‌دا دوای ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر گۆڕان کرا هه‌ندێ ده‌نگۆ و ڕاپۆرت بڵاو کرایه‌وه که گوایا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێ وه‌کوو پارتی و یه‌کێتی باڵی سه‌ربازی چالاک بکاته‌وه. ئایا ئاوه‌ها باسێک له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هاتۆته ئاراوه و کراوه؟
- مه‌حموود ڕه‌زا: نه‌خێر. ئێمه ئه‌و گرده‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه. موڵکی ئێمه له‌و هه‌رێمه ئه‌و گرده‌یه. ئه‌و گرده هه‌رچی موسهساتی سه‌رکردایه‌تی ئێمه هه‌یه له‌و گردهدایه. ئێمه مشووری به‌هێزکردنی ئه‌منی گردهکهین. له ڕاستیدا ئێمه هێزێکی بێ چه‌کین و دژی چه‌کدار بوونین و پێمان وایه ئه‌و قووه‌ته‌ی ئێمه هه‌مانه له بێ چهکییهکهمانه. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وه‌کوو ئه‌وان میلیشیا بگرین ئیتر خه‌ڵک متمانه‌ی پێیمان نامێنێت ئێمه بڕوامان به ئیراده‌ی میلله‌ته‌که‌ی خۆمان هه‌یه بڕوامان به پشتیوانی میلله‌ته‌که‌ی خۆمان هه‌یه. ئێمه له ماوه‌ی که‌متر له چاره‌کێکدا هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ینه سه‌رتان. له ته‌له‌فزیۆنی KNNه‌وه یه‌ک داوامان کرد له میلله‌ته‌که‌ی خۆمان و وتمان ئه‌وه ورن پشتێنه‌ی ئه‌منی دروست بکه‌ن له ماوه‌ی که‌متر له ده ده‌قیقه‌دا هه‌زاران که‌س هاتن ده‌وری گرته‌که‌یان گرت و ئه‌وانه گرده‌که‌یان پاراست له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه میلله‌ته‌که‌ی خۆمان ئه‌مانپارێزێت وه‌کوو ئه‌و چهتهگهرایمان نه‌کردوووه تا بترسین و خۆمان چه‌کدار بکه‌ین.
* کوردپرێس: هاوپه‌یمانی ئێوه و دیکه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی کوردستان که ناڕازین به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئاسۆی ئه‌م هاوپه‌یمانییه به‌ره‌و کوێ ئه‌چێت ئایا پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن به‌ره‌یێکی سیاسی هه‌م له هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی عێراق پێک‌بێنن؟ گفتوگۆکان له نێوانتاندا به کوێ گه‌یشتوووه؟
- مه‌حموود ڕه‌زا: من بۆ خۆم له مانگی حوزه‌یرانی 2017 له ڕاستیدا له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم ئه‌و گفتوگۆوهمان دهستپێکردوووه له ناو گه‌له‌که که ئێمه پێویستمان به هاوپه‌یمانیێک هه‌یه چوونکه یه‌کێتی و پارتی وه‌زعیان له ناو میلله‌ته‌که‌ی خۆماندا خراپ ئه‌بێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ک و پاره‌شیان پێیه هه‌تا بێت زوڵم و سته‌م و توندوتێژییان زیاتر ئه‌کات به‌که‌ڵکی ئه‌وه نه‌ماون هیچ جۆره هاوپهیمانییێکیان له‌گه‌ڵدا بکه‌یت. ئه‌م دوو هێزه له به‌ر ئه‌وه‌ی پێویست ئه‌کات به‌رانبه‌ره‌که‌ی به‌ره‌ی گه‌ل دروست ببێت. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئێمه به هه‌موومان هێزێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره پێک‌بێنین بتوانین ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی ئه‌م دوو هێزه نادیموکراسی و نانیشتمانییه ده‌ربهێنین. ئه‌گینا میلله‌ته‌که‌مان ساڵه‌های ساڵه له ده‌سه‌ڵات بمێنن ساڵ له‌گه‌ڵ ساڵ وه‌زعی خراپتر ئه‌بێ. وه‌زعی مهنتهقهکهش خراپه به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێ ئێمه خۆمان بده‌ینه ده‌ست قه‌ده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پێویستمان به هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی فراوان هه‌یه نه‌ک هه‌ر هێزه سیاسییه‌کان بگرێته خۆی به‌ڵکوو هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش بگرێته خۆی. ڕێکخراوه‌کانی ئێن جی ئۆ، ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بگرێته خۆی، ئه‌و که‌سه سیاسییانه‌ی که به تاک سیاسه‌ت ده‌که‌ن و له ناو حیزبی سیاسی‌دا نین و ئه‌و که‌سه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له ناو خه‌ڵکدا به‌ڕێزن و ده‌نگیان زوڵاڵه و ئه‌و مه‌لا ئایینییانه‌ی که دژی زوڵم و سته‌م له ماوه‌ی ڕابردوودا قسه‌یان کردوووه و هه‌مووی ئه‌مانه پێکه‌وه کۆ ببینه‌وه هێزێکی وا دروست بکه‌ین که ببین به ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ ئه‌م دوو هێزه زاڵم و نانیشتمانییه له ڕاستیدا ئه‌بێ ئه‌مه بکه‌ین ئه‌گینا له هه‌رێمی کوردستاندا ئیستقرار دروست نابێت.
* کوردپرێس: له ئه‌گه‌ری پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی ئه‌لته‌رناتیڤێکی وا، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێوه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند چۆن ده‌بێت چۆن گۆڕانکارییێکی به سه‌ردا دێ، ده‌توانێ چی بکه‌ن؟
- مه‌حموود ڕه‌زا: ئه‌وه گۆڕانکاری زۆر گه‌وره ئه‌هێنی. ئه‌و هاوپه‌یمانییه نیشتمانییه که له کوردستان دروست ئه‌بێ من سێ چوار وتاری درێژم له ئاوێنه له سه‌ر بڵاو کردۆته‌وه. سێ چوار جار گه‌ڕاومه‌ته‌وه سه‌ری. ئه‌و هاوپه‌یمانییه نیشتمانییه یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی بریتی ئه‌بێ له‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نیشتمانییه‌ی که له هه‌رێم دروست ئه‌بێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بێت له به‌غداش بچێته ناو هاوپهیمانییێکی نیشتمانیی بنکه‌فراوان و له سه‌ر بناغه‌ی به‌رنامه‌ی نیشتمانی هه‌م له هه‌رێمی کوردستان ڕێک بکه‌وین له به‌ینی خۆمان و هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی که گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ئه‌که‌ین. ئێمه خه‌ڵک و حیزبه‌کانی عێراق ئیتر ئه‌م دوو هێزه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کوردستان ناکه‌ن ئێمه نوێنه‌رایه‌تییان ده‌که‌ین و هاوپه‌یمانی له سه‌ر ئه‌ساسی به‌رنامه‌ی نیشتمانی پێکه‌وه ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئیستقرار له هه‌رێم و کوردستاندا دروست ببێت.
* کوردپرێس: هه‌ڵوێستی جه‌نابتان که له به‌غدا له‌گه‌ڵ دیکه‌ی لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌ت لایه‌نه عێراقییه‌کان په‌یوه‌ندیتان هه‌بوو له‌م ماوه‌یه‌دا به بۆنه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه دانوستانیان له‌گه‌ڵتان بوووه، کام لایه‌ن به گونجاو ده‌زانن بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ کورددا بۆ به‌دیهێنانی مافه‌کانی کورد ئه‌و مافانه‌ی که له یاسا دانی پێ دانرا.
- مه‌حموود ڕه‌زا: له ڕاستیدا ئێمه گفتوگۆمان نه‌کردوووه بۆ دروسی کردنی هاوپه‌یمانی و بۆ به‌شداری کردن له حکوومه‌ت ئه‌و وه‌فدانه‌ی ئێمه دێنه به‌غدا ئێمه خۆمان که له به‌غداین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی که ده‌یکه‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دیکه جارێک ئێمه به ئه‌رکی ئه‌ساسی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێمه بریتییه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌نگه دزراوه‌کانمان هه‌تا وه‌کوو ئێستا لۆبیمان بۆ ئه‌وه کردوووه له ناو په‌رله‌ماندا له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کانی تری عێراق پشتیوانیمان بکه‌ن بۆ ده‌رکردنی ئه‌و قانوونه‌ی له به‌رمان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه دزراوه‌کانمان وه‌ربگرینه‌وه، که وه‌رمان گرته‌وه قه‌واره‌ی ئاساییی خۆمان وه‌کوو خه‌ڵک متمانه‌ی پێیان وه‌رگرته‌وه ئه‌و کاته دین بۆ گفتوگۆ یان ئه‌چینه ناو حکوومه‌تێکی نیشتمانییه‌وه که ده‌بێ له سه‌ر ئه‌ساسی به‌رنامه له‌گه‌ڵی ڕێک بکه‌وین بۆ دابین کردنی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان بۆ ڕێزگرتن له ده‌ستوور و ڕۆحی ده‌ستوور له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ی ئێمه وه‌کوو ئه‌و دوو هێزه‌ی که له سه‌ر کورسی و له سه‌ر پاره و له‌سه‌ر به‌شی نه‌وت و به‌شی گاز و به‌شی گومرک و ئه‌وانه موفاوزات ناکه‌ین. ئێمه له سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵک ئه‌چینه ناو حکوومه‌ت و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بیروڕاکانی ئێمه گونجا جا من پێم باشه که ئێمه به ته‌نیا وه‌کوو گۆڕان به‌ته‌نیا نه‌چین ئه‌و گفتوگۆوانه بکه‌ین. ئه‌و هاوپه‌یمانییه له هه‌رێم دروست بکه‌ین. ئینشاڵڵا دروست ده‌بێت و ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌توانێت بچێته ناو حکوومه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی حکوومه‌تی بوو یان ئه‌بێ به ئۆپۆزسیۆنێکی به‌هێز له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
بۆچوونی بەکارهێنەران