ئه‌و خه‌یانه‌ته‌ی که ڕووسیا له کورده‌کانی سووریای کرد
کوردپرێس- هێزه‌کانی سوپای تورکیا له 20ی کانوونی دووهه‌می 2018 ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونیان دژی هێزه کوردییه‌کانی سووریا له عه‌فرین ده‌ست‌پێکرد که له لایه‌ن هێزه‌کانی YPGوه کۆنتڕۆڵ کراوه و به شێوازی دیموکراتیک له لایه‌ن کورده‌کانی ئیداره ده‌کرێت. له‌و هێرشه‌دا هێزه شۆڕشگێڕه‌کانی سوپای ئازادی سووریاش به‌شدار بوون که له ڕابردوودا له ڕێگای سنووره‌کانی تورکیاوه چه‌ندین هێرشیان دژی باکووری سووریا ئه‌نجام دابوو. تورکیا هه‌رگیز ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی له باکووری سووریای قبووڵ نه‌کردوووه و سه‌ره‌تا به‌ره‌ی نوسره و دواتر داعشی هان داوه بۆ هێرش کردنه سه‌ر ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا که به ڕۆژئاوا ناوی لێده‌برێت. ده‌وترێت پارتی سه‌ره‌کیی سیاسیی کوردی سووریا به ناوی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (YPG) په‌یوه‌ندیی نزیکی خۆی له‌گه‌ڵ هێزی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (PKK) پاراستوووه که ئه‌نقه‌ره ئه‌وه به گرووپێکی تیرۆریستی ناو ده‌بات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، سوپای تورکیا به بێ ڕه‌زامه‌ندیی سووریا نه‌یتوانی هێرشه‌که‌ی دژی کورده‌کان له عه‌فرین ده‌ست‌پێبکات چوونکه ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه له کۆنتڕۆڵی ڕووسیایه. بۆ یه‌که‌م جار ئیلنۆر چویک ڕاوێژکاری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سی.ئێن.ئێنی تورکی پشتڕاستی کرده‌وه که ڕووسیا بۆ وڵاته‌که‌ی گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵ کردوووه تاکوو عه‌فرین داگیر بکات. ئیلنۆر چویک له‌و لێدوانه‌دا وتوویه‌تی که "ئه‌گه‌ر ڕووسیا ڕێگای ئاسمانی له ڕووی ئێمه ئاوه‌ڵا نه‌کردبوو نه ته‌نها نه‌مانده‌توانی بچینه عه‌فرین به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت نه‌یشمانده‌توانی فڕۆکه‌یێکیش له ئاسمانی عه‌فرین بفڕێنین." ڕووسیا که پێشتریش پاڵپشتی له ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی له سووریا کردبوو ئه‌وانی هان دابوو بۆ به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به سووریا بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سووریا، له کتووپڕ ڕوانگه‌یێکی دوژمنانه‌ی به‌رانبه‌ر کورده‌کان گرتۆ‌ته به‌ر. ئه‌و گۆڕانکارییه له هه‌ڵوێستی ڕووسیا نیسبه‌ت به کورده‌کانی سووریا پرسیارێکی زۆری له‌و باره‌وه خستۆته گه‌ڕ و له هه‌مان کاتدا په‌یوه‌ندیی باشی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی تووشی کێشه کردوووه.
کورده‌کان له کاتی ده‌ست‌پێکردنی قه‌یران له سووریا ده‌ورێکی گرینگی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و دیکه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی له‌و وڵاته بینیوه. ئه‌وان چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌وره‌یان له باکووری سووریا له بنده‌ستی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ڕزگار کردبوو و ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردیان له باکووری سووریا دامه‌زراندوووه. راگه‌یاندنی فیدڕاڵیزم له لایه‌ن کورده‌وه له باکووری سووریا به مانای جیا کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له وڵات نییه به‌ڵکوو دامه‌زراندنی خوبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌و وڵاته‌یه. ڕووسیا له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی له سووریا به شێوازی جۆراوجۆر پیشانی داوه که لایه‌نگری پێدانی مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به که‌مینه جۆراوجۆره‌کانی له‌و وڵاته‌یه به‌تایبه‌ت کورده‌کان. ڕووسیا به‌رده‌وام پاڵپشتی له مافی کورد کردوووه و هه‌وڵی داوه تاکوو کورده‌کان له هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یێکدا له باره‌ی دۆخی سووریا له‌وان کۆبوونه‌وه‌ی ژێنێڤ و ڕه‌وتی ئاشتی ئه‌ستانه به‌شدار ببن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕووسیا به فیدڕاسیۆنی دیموکراتیکی باکووری سووریا وه‌کوو کوردستانی سووریا مۆڵه‌تی دا تاکوو نووسینگه‌ی کورده‌کانی سووریا له ڕۆژی 10ی فێبریڤێریی 20165 له موسکۆ بکاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، هه‌م ڕووسیا و هه‌م کورده‌کان له ڕه‌وتی شه‌ڕی ناوخۆییی سووریا ستراتێژییه‌کانیان بۆ دۆڕاندنی دوژمنانیان زیاتر کردوووه. ڕووسیا له لایێکه‌وه هه‌وڵی داوه تاکوو دڵی تورکیا وه‌کوو یه‌کێک له هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوا و دووهه‌مین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ناتۆ و هاوپه‌یمان کردنی ئه‌و وڵاته له ڕێگای به‌شداری دانی ئه‌نقه‌ره له ڕه‌وتی ئاشتی ئه‌ستانه به‌ده‌ست بێنێت و به‌م بۆنه‌وه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا دژی ئه‌مریکا هان داوه. ڕووسیا تا ڕێژه‌یێکی زۆر له دروست بوونی کێشه و ناکۆکیی نێوان ئه‌ندامانی ناتۆ سه‌رکه‌وتوو بوووه. بۆیه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنی تورکیا به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له به‌رانبه‌ر هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕووسیا، موسکۆ ناچار کرا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد له باکووری سووریا له‌به‌رچاو نه‌گرێت.
له لایێکی دیکه‌شه‌وه، کورده‌کانیش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و شکستی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بوونه‌ته هاوپه‌یمان. هاوکاریی سه‌ربازی کورده‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌کانیانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا و ڕووسیا تووشی کێشه و شڵه‌ژاوی کرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سه‌رکرده‌کانی ڕووسیا ئیدعایان کردوووه که ئه‌مریکا هێزه کوردییه‌کان وه‌کوو ئه‌هروم و داره‌ده‌ستێک له داهاتوو بۆ جێگیرکردنی پێگه‌ی خۆیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌کار ده‌هێنن. ئۆلگ سیرومۆتۆلۆی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لێدوانه‌که‌ی ڕۆژی 8ی فێبریڤێریی 2018 بۆ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی وت که "گۆڕانکارییه‌کانی عه‌فرین له‌گه‌ڵ هه‌ندێ شتی دیکه‌دا به هۆی کاره‌کانی ئه‌مریکا دروست بوووه و ده‌توانێت ببێته هۆی ناسه‌قامگیرییێکی گه‌وره‌تر له ناوچه‌که." سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش وتی که ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوووه‌کان به دوای دامه‌زراندنی ڕێکخراوێکی جێگره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا له به‌شه گه‌وره‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه. ڕووسیا بۆ ته‌مێ کردنی کورده‌کان به بۆنه‌ی هاوکاری کردنی ئه‌مریکا، ڕێگای به تورکیا دا هێرش بکاته سه‌ر عه‌فرین و به بۆنه‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له ئه‌مریکا کردوووه.
سه‌رکرده‌کانی YPG له ئاوه‌ها پێگه‌یێکدا نه‌یانتوانی له یاری ئه‌مریکا له ناوچه‌که تێبگه‌یێن. ئه‌مریکا هیچ کات به شێوه‌یێکی جیدی له سووریا به‌ره‌نگاری داعش نه‌بۆته‌وه به‌ڵکوو زۆرتر نیگه‌رانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بوووه تاکوو به‌رژوه‌ندی کورده‌کان له سووریا. جیا له‌وه‌ی که چ هۆکارێک له پشتی هاوکاری کورده‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بوووه، هه‌ڵسوکه‌وتی ڕووسیا له ڕێگادان به تورکیا بۆ هێرش کردنه سه‌ر کورده‌کانی عه‌فرین گونجاو نه‌بوو.
به وتنی ئه‌وه‌ی که کورده‌کانی سووریا به‌و بۆنه‌وه که گیانفیدایییه‌کانیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریا و زلهێزه‌کان له‌وان ڕووسیا له‌به‌رچاو نه‌گیراوه نائۆمید بوون. به‌وه‌شه‌وه که ڕووسیا مه‌یلی راسته‌قینه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورده‌کان نیشان داوه به‌ڵام تا ئێستا له ڕازی کردنی به‌شار ئه‌سه‌د به پێدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و خواستی کورده‌کان له‌مه‌ڕ دامه‌زراندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له ناوچه کوردنشینه‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوووه. ڕووسیا ته‌نانه‌ت کورده‌کانی ناچار کرد تاکوو عه‌فرین به مه‌به‌ستی ڕێگری له هێرشی تورکیا ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بکه‌ن. ڕووسیا له‌و بواره‌دا ڕوانگه‌ی دامه‌زراندنی هاوسه‌نگیی خۆی له نێوان کورده‌کان و به‌شاری ئه‌سه‌دی له به‌رچاو نه‌گرت و کورده‌کانی خسته ژێر گوشاره‌وه تاکوو له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سازش بکه‌ن. به‌وه‌شه‌وه ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری عه‌فرین سه‌پاندنی ئیراده‌ی ڕووسیای بۆ راده‌ست کردنی عه‌فرین قبووڵ نه‌کرد و کاتێک که پێشنیاری ئه‌و وڵاته له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه ڕه‌ت کرا موسکۆ هێزه‌کانی له ناوچه‌که برده ده‌ره‌وه. وێده‌چێت که ڕووسیا ناچار بوو کورده‌کانی سووریا به‌جێبهێڵێت و هاوکاری له‌گه‌ڵ تورکیا و دیکه‌ی هاوپه‌یمانانی سووریا له ئه‌وله‌وییه‌ت دابنێت.
ڕووسیا وه‌کوو ده‌وڵه‌تی تورکیا، به‌رپرسی شه‌ڕ له عه‌فرینه. له ئێستادا په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان کورده‌کانی سووریا و ده‌وڵه‌تی سووریا تووشی کێشه هاتوووه. خه‌ڵک له عه‌فرین وا هه‌ست ده‌که‌ن که ڕووسیا خه‌یانه‌تی به‌وان کردوووه چوونکه ڕێگای به تورکیا دا هێرش بکاته سه‌ر ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا.
سه‌رچاوه: ئۆراسیا ڕیۆیۆ
نووسه‌ر: دوکتۆر مانابهانجان مێهر، توێژه‌ری سه‌نته‌ری ئه‌ورووپا و ئۆراسیا و ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه‌ی به‌ره‌ڤانی له دێهلی نۆی هێند.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: شیلان محه‌مه‌دی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
بۆچوونی بەکارهێنەران