گزارش
2020-09-29 07:05
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ نیگەرانیی خۆی لە هەڵسوکەوتی خراپ لەگەڵ هاووڵاتییانی کورد لە تورکیا دەربڕی
بەشی جیهان- رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای لە تورکیا کرد وێڕای لەبەرچاو گرتنی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکانی قەدەخەی شکنجە، بنەماکانی دادگای کردنی دادوەرانە هەمبەر ناڕازیان و کەسایەتییە سیاسییە کوردەکان جێبەجێ بکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) نیگەرانیی خۆی نیشان دا هەمبەر هەندێک لە هەڵمەتەکانی ڕێکخراوە ئەمنییەتی و دادوەرییەکانی تورکیا دژ بە تۆمەتبارەکان، لەوان خستنەخوارەوەی دوو هاووڵاتیی کورد لە هێلی کۆپتەر و ژەهراوی کردنی سیاسەتمەدارێکی کورد.
میلنا بۆیۆم، لە بەرپرسانی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ بۆ کاروباری تورکیا بە ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی عەرەب نیووزی وتووە دەبێت لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەبارەی هەڵسوکەوتی خراپ لەگەڵ دەستگیرکراوانی کورد و ئەشکەنجەدانیان دەست پێبکرێت.
ناوبراو جەختی کردەوە تورکیا ئەندامی دوو ڕێکخراوی قەدەخەی ئەشکەنجەیە لە جیهان و دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆی و پێبەند بوونی لەسەر ئەوەی واژۆی لەسەر کردووە جێبەجێ بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران