سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق:
به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم له که‌رکووک نایاساییه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق پڕۆژه‌ی په‌سه‌ندکراوی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان له‌و پارێزگایه به نایاسایی ده‌زانێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رشه‌د ساڵحی له به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: هه‌وڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک بۆ په‌سه‌ند کردنی به‌شداریی دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه له ته‌نیشت سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک له ڕیفراندۆمی چاره‌ی خۆنووسیی هه‌رێمی کوردستان نایاساییه و داگیرکارییێکی نوێیه.
ساڵحی زیادی کرد: به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی کوردستان، کێشمه‌کێشم و ته‌نگه‌ژه‌ی نوێ بۆ عێراق پێک ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه: مه‌وازین نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران