خبر 2017-08-30 13:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان:

لە پێناو دواخستنی ڕیفراندۆمی هەرێم هەوڵ دەدەین

بەشی عێران و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاماژە بەوەی کە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان نییە، وتی: ئەگەر ئەو ڕیفراندۆمە لە کاتی دیاری کراودا لە هەرێم بەڕێوەبچێت، مەترسیی زۆری لێ دەکەوێتەوە.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش حاجی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی "عین العراق نیووز" وێرای بیرهێنانەوەی ئەوەی کە بڕیاری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی حزبییە و بە پێی یاسا پەسندکراوەکانی پەرلەمانی کوردستان، کە لە لایەن پارتی-یەوە داخراوە، نەبووە هۆشدار دا کە هەولێر لە ئەگەری بەڕیوەبردنی ئەو ڕیفراندۆمە بەرەڕووی مەترسیی زۆر دەبێتەوە.

حاجی وتیشی: بزووتنەوەی گۆڕان پێداگرە لە سەر دواخستنی کاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم، چونکا ئەم حزبە لای وایە ڕیفراندۆم لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60106

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.