گفتگو 2020-08-26 20:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

تورکیا خەریکی ورووژاندنی خەڵکە لە دژی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

بەشی سووریا- ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: ئیدیعای کەمبوونی کارەبای وێستگەی عەلوک و بڕینی ئاوی حەسەکە تەنها بیانووە و تورکیا خەریکە گوشار لەسەر کوردەکان دروست دەکات.

«گەلۆ عیسا» ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە بڕینی ئاوی حەسەکە لەلایەن تورکیاوە و ڕایگەیاند: ئاوی حەسەکە لە ڕۆژهەڵاتی سەرێ کانی و ناوچەی عەلوکەوە سەرچاوە دەگرێت چوونکە ئاوی حەسەکە بەبۆنەی سوێری و تامی خراپیەوە بە کەڵکی خواردنەوە نایەت، بۆیە ئاوی خواردنەوەی حەسەکە لە عەلوکەوە دابین دەکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: تورکیا چەندین جار بە بیانووی نەبوونی کارەبا، ئاوی حەسەکەی بڕیوە و بەم کارەشەوە دەیهەوێت گوشار لەسەر خەڵک دروست بکات.

گەلۆ عیسا وتیشی: ئامانجی تورکیا سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە و دەیهەوێت دانیشتووانی ناوچەکە لەدژی ئیدارەی خۆسەر بورووژێنێت.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا ئاشکراشی کرد: تورکیا بەنیازە پڕۆژەی دیموکراتیک لە کوردستانی سووریا لەناوبەرێت و ڕێگا لە کوردانی سووریا بگرێت تا دەستیان بە مافەکانیان نەگات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.