خبر 2020-05-03 01:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عێراق 66 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا راگەیێندرا/ کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 2219 کەس

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیێکدا 66 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە: لە 24 کاتژمێری رابردوو 66 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمار کراوە و 59 کەسیش چاک بووەتەوە، کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 2219 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 1473 کەس چاک بوونەتەوە و 95 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.