خبر 2020-03-14 12:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگاری کرماشان باری نائاسایی لەو پارێزگایە ڕادەگەیێنێت

بەشی کرماشان- پارێزگاری کرماشان داوای لە هاووڵاتییان کرد بە هیچ شێوەیێک لە ماڵ نەیەنە دەر و بە خزم و کەس و کاری خۆیان بڵێن لە شارەکانی دیکەوە نەیەن بۆ سەردانیان ئەوەش بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کوردپرێس:

هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان ڕۆژی شەمە 24ی ڕەشەمەی 1398 لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند ئێستا کرماشان لە دۆخێکی نائاساییدایە و پێویستە هاووڵاتییان ڕەچاوی بارە نائاسایییەکە بکەن و هاوکارمان بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە.

بازوەند گوتیشی ئەگەرچی خەڵکی کرماشان خەڵکێکی میواندۆستن بەڵام لەم هەلوەرجەدا داوا دەکەین خزم و کەسوکاری کرماشانییەکان لە پارێزگا و شارەکانی دیکەوە سەردانی کرماشان نەکەن بۆ ئەوەی بتوانین دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین.

ناوبراو زیادیشی کرد ئێستا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت و دەڵێت ئەگەر هاووڵاتییان لە ماڵە خۆیان بمێننەوە و هاوکارمان ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.