خبر 2020-03-14 04:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی شەش چەکداری داعشی لە سلێمانی ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی سەربازیی عێراق دەستگیركردنی ژمارەیێک تیرۆریستی داعشی لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.

کوردپرێس: بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی سەربازیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە: "مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی مەیدانی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی توانییان شەش كەس دەستگیر بكەن كە سەر بە گرووپە تیرۆریستەكانی داعشن."

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: "دەستگیركراوەكان پێشتر یادداشتی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، بەو هۆیەی لە چەندان كاریی تێرۆریستیدا تێوەگلاون و دەستگیركردنی ئەوانەش لە كاتێكدا بووە كە سەردانی ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانیان كردووە."

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.