بەتەمای دامەزراندنی هەرێمێکی سەربەخۆ لە سووریا نین
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، دەیانەوێت سووریا وڵاتێکی نانێوەندی، سیکولار و سڤیل بێت و نایانەوێت وەکوو (هەرێمی) کوردستان حکوومەت و پەرلەمانی ئەوتۆنۆمیان هەبێت.
مەزڵووم عەبدی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەسۆوشیەیتید پرێس چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد کە دیارترینیان دۆخی نێوخۆی سووریا، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا بوون.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستپێکی گوتەکانی تایبەت بوو بە ڕووخانی حکوومەتی پێشووی سووریا لە 8ی کانوونی یەکەمی پار و وتی، "رووخانی ڕژێم هەنگاوێکی مێژوویی بوو و لەسەر ئەو بنەمایەش پێویستە سووریای نوێ بەبێ حیزبی بەعس و ئایدۆلۆژیاکەی بێت". گوتیشی، "دەمانەوێت بەیەکەوە سووریا بەرەو پێشەوە ببەین".
په‌سه‌ندکردنی یاسای بوودجە هه‌نگاوێکی دروست و ئومێدبه‌خشه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا له‌باره‌ی په‌سه‌ندکردنی یاسای بوودجە‌ی 2025 له په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگه‌یاند، "پێشوازی له ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای بوودجە‌ی گشتیی فیدراڵی ده‌که‌ین و ده‌ستخۆشی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌مو ئه‌وانه ده‌که‌ین که له ئاماده‌کردن و په‌سه‌ندکردنیدا، به‌شدار بوون".
نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌ش کرد، په‌سه‌ندکردنی یاسای بوودجە "هه‌نگاوێکی دروست و ئومێدبه‌خشه و به خێر و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی عێراق به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئومێده‌وارین ببێته سه‌ره‌تای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی دیکه و به زوترین کات هه‌واڵی دڵخۆشکه‌ری چاره‌سه‌ربونی یه‌کجاریی پرسی موچه و شایسته دارایییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی به‌دوادا بێت".
هەسەدە گورزێکی گەورەی لە هێزەکانی سەربە تورکیا وەشاند
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکان ، زیاتر لە 10 سەرباز و چەکداری سەر بە تورکیا کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدانەوە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دوو ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام دا و لە گردی پردی قەرقۆزاک تانکێک و سیستەمی ڕاداریان کردە ئامانج و بە تەواوی لەناوچوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ئۆپەراسیۆنە لە دژی بنکەیەکی نوێ ئەنجامدرا کە داگیرکەران هەوڵی دامەزراندنی دەدا لە ناوچەکەدا، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵە داگیرکارییە بەردەوامەکانی لەسەر خاکی سووریا".
نظر شما