ویدئو
خبر ۱۴۰۲/۰۹/۲۰ ۱۰:۱۷ زمان مطالعه: 1 دقیقه ★ — (۰)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ
سەلاحەدین دەمیرتاش:

لەبەر کورد بوونم دادگایی دەکرێم

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگه‌یاند، بەهۆی ئەوەی سیاسەتمەدارێکی کوردە دادگایی کراوە و وتی کەس ناتوانێت وامان لێبکات کڕنۆش ببەین.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

دەمیرتاش لەمیانی دانیشتنێکی دیکه‌ی دادگایی‌کردنیدا کە لە زیندانی ئەدرنە به‌ڕێوه‌چوو، وتیشی: ساڵانێکە بەهۆی قسەکانیەوە لە ڕووبەرێکی ۱۲ مەتر چوارگۆشەدا زیندانی کراوه‌.

 لەکاتێکدا سەلاحەدین دەمیرتاش لە ڕێگەی سیستەمی زانیاری دەنگی و ڤیدیۆیی لە زیندانی ئەدیرنە کە لەوێ دەستبەسەرە، بەشداری دانیشتنەکەی کرد، پارێزەرەکانیشی  لە دانیشتنەکەدا هەر لە ڕێگەی سیستەمی زانیاری دەنگی و ڤیدیۆیی لە دادگاکانی ئیستانبوڵ، ئەنتالیا و دیاربەکرەوە ئامادە بوون.


شایانی باسە سەلاحەدین دەمیرتاش لە نێوان ساڵانی ۲۰۱۵ بۆ ۲۰۱۷ بە تۆمەتی "سووکایەتی‌کردن بە بەرپرسێکی گشتی" تۆمه‌تبار کرا، لەوانە ئەو قسانەی کە بەرامبەر بە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی تورکیا کردبووی، ۱۰ دۆسیەی جیاوازی له‌سه‌ر کۆ کرانەوە.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

۰ نظر
امتیاز:
— (۰)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.