بەشداری کردنمان لە حکوومەت هەڵەبوو

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بەشداری کردنیان لە حکوومەتدا هەڵە بووە و جێبەجێ‌نەکردنی ئەو بەرنامەیەی دایاننابوو وایکرد لە ئاست خواست و داواکاری خەڵکدا نەبن و دەنگەکانیان کەمی کرد.

نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: "بزووتنەوەی گۆڕان حیزبی هەڵبژاردنە و ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، خۆمان ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کارای هەڵبژاردن بکەین، بەڵام تێبینیشمان لەبارەی ئامادەکاری هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران هەیە، ئێستا سەرقاڵی خۆ رێکخستنەوەین و دەمانەوێت بە باشی خۆمان بۆ هەڵبژاردن ئامادە بکەین".

 ناوبراو گوتیشی، کەمکردنی دەنگەکان تەنیا بزووتنەوەی گۆڕانی نەگرتۆتەوە بەڵکوو لایەنەکانی دیکەش دەنگەکانیان کەمیکردووە، گۆڕان لەسەر ناڕەزایی خەڵک و داخوازی بۆ ژیانێکی باشتری خەڵک دروستبووە، بۆیە ئاساییە ئەگەر دەنگەکانی کەم بکات".

 نزار مەحموود، جەختی کردەوە، "ئەو دەنگدەر و هەڵسووڕاوانەی پێشتر دەنگدەری گۆڕان بوون، نەبوون بە لایەنگری حیزبی دیکە و دەنگیان بە حیزبی دیکە نەداوە، بەڵکوو بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە، ئەوەش پەیوەندی بەوەوە هەیە لە ئەدای بزووتنەوەی گۆڕان ناڕازی بوون".

کد خبر 2763794

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha