هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات لە عێراق و هەرێم نەمێننەوە

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات عێراق جێبهێڵن و بۆ کاری پێویستیش نەبێت لە هەرێمی کوردستان نەمێننەوە.

 وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا هاووڵاتییانی خۆی ئاگادار کردەوە کە دەکرێت بەهۆی پێشهاتەکانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینەوە سەقامگیریی عێراق بە خێرایی و زیاتر تێکبچێت".
 
لە راگەیێندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا، نەخشەی عێراقی بە رەنگی سوور پێشانداوە کە مەبەست لێی ئاستی هۆشداریی هەرە بەرزە و دژی سەردانیکردن یان مانەوە لەو ناوچانە ئامۆژگاری دەکات؛ هەروەها پارێزگەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجەی هەرێمی کوردستانی بە رەنگی پرتەقاڵی پێشانداوە، بە واتەی ئەوەی کە مەترسییەکەی کەمترە، بەڵام ئامۆژگاریی هاووڵاتیانی دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت لەوێش نەمێننەوە و عێراق بە تەواوی جێبهێڵن. 
 
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا باس لەوە دەکات، شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل گرژییەکانی وڵاتەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی زیادکردووە؛ هۆشداریش دەدات لە مەترسیی دروست بوونی خۆپیشاندان بە دیاریکراویش لە شارە گەورەکان.

کد خبر 2762628

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha