گزارش 2021-10-28 12:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
گۆڤاری نەشناڵ ئینتەرسەتی ئەمریکی:

ئەمریکییەکان دژی ئەوەن هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بکشێنەوە

بەشی جیهان- گۆڤاری نەشناڵ ئینتەرسەتی ئەمریکی نووسیی: سەرباری پشتگیریی جەماوەری ئەمریکی لە پڕۆژەی کشانەوەی سەربازە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان، ڕاپرسییەکان دەڵێن ئەو بابەتە لەبارەی سووریاوە پێچەوانەیە.

کوردپرێس:

پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان کە بە فەرمانی جۆبایدەنی سەرۆکی ئەو وڵاتە ڕووی دا، ئەگەر کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریاش لە ئارادایە و ئەوەش لە میانەی هەڕەشەکانی تورکیا دژی کوردی سووریا سووریا بۆیە ئەم بابەتە کوردی نیگەران کردووە.

بەڵام گۆڤاری نەشناڵ ئینتەرسەتی ئەمریکی ئاماژەی بە لێدوانی ئەم دوایییەی چەند بەرپرسێکی ئەمریکی نووسیی: ئەگەری کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا لە داهاتوودا کەمە و بەرپرسانی ئەمریکا دڵنیاییان بە کورد داوە کە لەو ناوچانە ناکشێنەوە.

لە هەمان کاتدا گۆڤارەکە ئاماژەی بەو ڕاپرسییە کردووە کە ئەنجام دراوە و ڕای ئەمریکییەکانی لەبارەی کشانەوەی هێزی ئەمریکی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پڕسیوە و لەو بارەیەوە نووسیویەتی: زۆربەی هاووڵاتییانی ئەمریکا پێچەوانەی ئەو پشتگیرییەی بۆ کشانەوە لە ئەفغانستان کردیان، دژی ئەوەن کە هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بکشێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.