گزارش 2021-05-26 11:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەشناڵ ئینتەرسەت:چارەکردنی ناکۆکییەکان لە سەر سیستەمی مووشەکیی ئێس 400 مایەی بووژاندنەوەی هاوپەیمانیی نێوان ئەمریکا و تورکیا دەبێت

بەشی جیهان- گۆڤاری نەشناڵ ئینترسەتی ئەمریکی گرینگترین ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و تورکیا دەبەستێت بە جووڵەکانی ئەنقەرە لە پێناو کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس 400ی ڕووسی و دەنووسێت: چارەکردنی ئەو کێشەیە هاوپەیمانێتیی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەبووژێنێتەوە.

کوردپرێس:

گۆڤاری نەشناڵ ئینتەرسەتی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەنووسێت گرینگترین کێشەی نێوانیان ئەوەیە ئەمریکا دژایەتیی ئەوەی کردووە کە تورکیا سیستەمی مووشەکیی ئێس 400ی ڕووسی بکڕێت. یەک لە خاڵە ناکۆکەکانی دیکەی نێوان تورکیا و ئەمریکا مەسەلەی کوردەکانی سووریایە.

نەشناڵ ئینتەرسەت لەبارەی ئاستی دژایەتی کردنی ئەمریکا لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئێس 400 دەنووسێت: ئەو بابەتە بۆتە هۆی ئەوەی واشەنتن، تورکیا لە بەرنامەی دروست کردنی فڕۆکەی پێشکەوتووی ئێف 35 دەربکات و ئەو فڕۆکەیەش بە تورکیا نەفرۆشێت ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە حاڵەتی دیکەدا کاردانەوەی ئەوتۆ توندی نەبووە.

ئەو گۆڤارە دەشنووسێت ناکۆکیی دیکەش لە نێوان تورکیا و ئەمریکا لە سەر پرسی دیکە زۆر گرینگ نیە و ئەگەر ناکۆکییەکان لە سەر کڕینی سیستەمی بەرگریی ئێس 400ی ڕووسی چارەسەر بکرێن هاوپەیمانێتیی نێوان دوو وڵاتەکە دەبووژێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.