گزارش 2021-05-21 08:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فاینەنشاڵ تایمز: گوشارەکانی ئەردۆغان توانای ئەوەی نیە چۆک بە هەڵسووڕاوانی کورد دابدات

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز نووسیی سەرباری ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا هەزاران هەڵسووڕاوی کوردیان دەستبەسەر کردووە گوشارەکان نەیانتوانیوە لە چالاکییان بخەن.

کوردپرێس:

گۆڤاری فاینەنشاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا باسی گوشارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی ئەو وڵاتە دەکات و دەڵێت گوشارەکانی ئەردۆغان بۆ سەر لایەنە کوردییەکان و هەڵسووڕاوانی کوردی تورکیا گوشارێکە کە پێشتر نموونەی نەبینراوە.

ئەو گۆڤارە دەڵێت هەدەپە سەرەکیترین پشتیوانی کوردەکانی تورکیایە بۆ مسۆگەرکردنی مافی زمانی و فەرهەنگیی کوردەکان بەڵام گوشارەکان و سەرکوت کردنیان لە لایەن تورکیاوە شتێکە کە پێشتر لەو ئاستەیا هەرگیز نەبینراوە.

فاینەنشاڵ تایمز زیادیشی کردووە کە ژمارەی دەنگدەرە کوردەکانی تورکیا دەگاتە 6 ملوێن کەس و بە گوێرەی ڕاپرسییەکان ڕێژەی دەنگی پارتی دەسەڵاتداری ئاکەپە و پارتی دیموکراتیکی گەلان ڕوو لە کەمییە بەڵام دەشڵێت دابەزینی ڕێژەی دەنگی ئاکپارتی ئێجگار زۆرترە.

ئەو گۆڤارە جەختیشی کردۆتەوە کە سەرکوت کردنی کوردەکانی تورکیا بە ئامانجی وەرگرتنی دەنگی نەتەوەپەرستەکانی تورکیا دەکرێت و نەیتوانیوە ڕێگر بێت لە چالاکی کردنی کوردەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.