گزارش 2021-05-10 13:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پشت کردنی ئەمریکا لە کوردی سووریا بە مانای تیاچوونی ئەو هێزانە دەبێت

بەشی جیهان- گۆڤاری هیل سەر بە کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشداریی دا ئەگەر ئەمریکا دەست لە کوردەکانی سووریا بەر بدات ئەوە بە مانای تیاچوونی کورد دەبێت بەتایبەت تیاچوونی کورد بە دەست تورکیا.

کوردپرێس:

گۆڤاری هیل کە سەر بە کۆنگرێسی ئەمریکایە باسی شێوازی مامەڵەکردنی ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کردووە و ڕەخنەی لەو مامەڵەکردنە گرتووە.

گۆڤارەکە نمونەیێکی ئاشکرای تەعامولی خراپ لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریکا دەهێنێتەوە و دەڵێت کارەکەی ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەبارەی پشت کردن لەکوردەکانی سووریا و هێرشەکانی تورکیا لە 2019 نموونەیێکی ئاشکرای ئەو بابەتەیە.

گۆڤاری هیل جەختی کردۆتەوە خەیانەتی ترەمپ لە کوردی سووریا ئەوە بوو کە هێزەکانی ئەمریکای لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان کشاندەوە و پشتی کوردی لە بەرامبەر هێرشی تورکیا چۆڵ کرد.

گۆڤارەکە زیادیشی کرد: کوردەکان شان بە شانی ئەمریکا شەڕی داعشیان کردووە و ئەگەر ئەمریکا پارێزگاری لە کوردەکانی سووریا نەکات خەڵکانێک هەن کە پێیان خۆشە کورد لە ناو بەرن و لە سەرووی هەموو ئەو خەڵکانەشەوە تورکیا وەستاوە.

ئەو گۆڤارە ئاماژەی بەوەش داوە کە ژمارەیێکی بەرچاو لە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا کە هاوکاریی کوردەکانیان دەکرد لە بڕیارەکەی ترەمپ تووڕەن و جەختی کردۆتەوە کە نابێت ئیدارەی بایدەن پشت لە کوردی سووریا بکات چوونکە ئەو بابەتە خەسار لە پێگەی ئەمریکا دەدات.

منصور رحیمی

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.