گزارش 2021-03-29 06:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
شرۆڤەکارێکی پرسی کورد وەڵام دەداتەوە:

هۆکاری دواخستنی مووچەی ژمارەیێک لە هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکاوە چییە؟

بەشی جیهان- ڤیلادیمیر وان ویلگینبێرگ دەڵێت هۆکاری دواخستنی پێدانی مووچە ژمارەیێک لە هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکاوە بەهۆی پرسە کارگێڕیەکانەوەیە و بەم زووانە چارەسەر دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیلادیمیر وان ویلگینبێرگ، شرۆڤەکاری پرسی کوردەکان باس لە دواکەوتنی سێ مانگ لە مووچەی ژمارەیێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکات. ناوبراو دەڵێت پێنەدانی مووچەی ئەو هێزانە کە ئەمریکا پێشتر بەڵێنی پێدابوون لەسەردەمی دەسەڵاتی جۆ بایدن-دا ڕوویداوە.

ڤیلادیمیر وان ویلگینبێرگ لە لاپەڕەس تایبەتی خۆیدا لە توویتەر دەنووسێت هۆکاری دواکەوتنی مووچەکان بۆ پرسە کارگێڕی و تەکنیکییەکان دەگەڕێتەوە و بەم زووانە چارەسەر دەکرێت.

ئەم شرۆڤەکار هۆڵەندییە لەزاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ئیدیعا دەکات کە ئەمریکا لە مانگی ئەیپرێڵدا بە یەکجاری مووچەی سێ مانگی ڕابردوو خەرج دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.