گفتگو 2021-02-22 08:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون تایبەت بۆ کوردپرێس:

وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەرامبەر کوردی سووریا نابەرپرسیارن

بەشی جیهان- دکتۆر ئان سپکهارد دۆخی کەمپەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا کە ئەندامان و خانەوادەی داعشەکانی تێدا ڕاگیراون، ترسناکە و هۆکارەکەشی نابەرپرسیارێتی و خەمساردیی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژئاواییە بەرامبەر بە کورد.

دکتۆر ئان سپکهارد، مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون و بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتیی توێژینەوەکانی توندئاژۆیی، لەبارەی دۆخی کەمپەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بە ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگەیاند: دۆخی کەمپەکان ترسناکە و ژمارەیێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەبارەی داخوازیی کوردەکان بۆ وەرگرتنەوەی داعشەکانی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتانە؛ داخوازییەکەیان ڕەت کردۆتەوە.

دکتۆر ئان سپکهارد، لەبارەی پشتگیریی هاوپەیمانان لە کوردەکان وتی: هاوپەیمانان لەمبارەوە ناتوانن فەرمان بە وڵاتانی بیانی بکەن بۆ وەرگتنەوەی داعشەکان.

مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون و بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتیی توێژینەوەکانی توندئاژۆیی، جەختی کردەوە: یەکێتیی ئەورووپا-یش ناتوانێت ئەندامانی یەکێتییەکە بۆ وەرگرتنەوەی داعشەکان و خانەوادەکانیان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ناچار بکات.

دکتۆر ئان سپکهارد، دەڵێت خۆبورادنی وڵاتانی جیاواز لە وەرگرتنی ئەندامانی داعش تەنها تەکتیکە بۆ دواخستنی پرسەکە و جەختیشی کردەوە کە لە کۆتاییدا ئەم وڵاتانە ناچارن ئەو داعشانەی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتەکانیانن لە کوردستانی سووریا بۆ ناوخۆی وڵاتەکانیان بگەڕێننەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.