گزارش 2021-01-06 14:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شامارانی کەنەدا 40 ملوێن بەرمیل نەوتی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم هێناوە

بەشی جیهان- کۆمپانیای کەنەدیی شاماران ڕایگەیاند لە سەرەتای 2017وە نزیکەی 40 ملوێن بەرمیل نەوتی خاوی لە کێڵگەی نەوتی ئەترۆشی هەرێمی کوردستان بەرهەم هێناوە.

کوردپرێس:

کۆمپانیای نەوتی شامارانی کەنەدا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند لەو کاتەوە کە کێڵگەی نەوتی ئەترۆشی هەرێمی کوردستان کەوتۆتە ئاستی بەرهەمهێنان توانیویەتی کۆی 40 ملوێن بەرمیل نەوتی خاو لەو کێڵگەیە بەهەم بهێنێت.

کێڵگەی نەوتی ئەترۆش لە 85 کیلۆمەتریی باشووری خۆرئاوای هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستانە. نەوتی خاو لە ساڵی 2011وە لەو کێڵگەیە دۆزرایەوە و بەرهەمهێنانی نەوت لە 2017وە دەستی پێکرد.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش نووسراوە کە کۆمپانیای شاماران هەموو بەرهەمە نەوتییەکانی خۆی بە نرخی نێودەوڵەتی بە هەرێمی کوردستان فرۆشتووە.

عادل چاووش بەڕێوەبەری کۆمپانیا کەنەدایییەکە ڕەزامەندیی لەوە دەربڕیوە کە لە کاتی خۆیدا قەرزی کۆمپانیاکە و خاوەن پشکانی ئەو کۆمپانیایە خەرج کراوە و هەروەها دەڵێت دۆخی بەرهەمهێنان لە کۆمپانیاکە پاش وەستانێک کە بە هۆی چەند کێشەیێکەو بوو ئێستا سەقامی گرتووە و بەرهەمهێنانی 40 ملوێن بەرمیل نەوتی خاو لەو کێڵگەیە دەلالەتە لە سەر ئەوەی کێڵگەی ئەترۆش توانای ئەوەی تێدایە کە بەشێوەی بەردەوام نەوتی خاوی تێدا بەرهەم بهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.