شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2025-05-18 09:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ یەکەم جار هەرچوار پارێزگارەکەی هەرێمی پێکەوە سەردانی سنە دەکەن

پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار هەرچوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان پێکەوە سەردانی شاری سنە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارەش لهۆنی، پارێزگاری کوردستان لە کورتە ڤیدیۆیێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی پارێزگاریی کوردستاندا بڵاو کراوەتەوە ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممە ۳۰ی گوڵانی ۱۴۰۴ی هەتاوی پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهوک و هەڵەبجە سەردانی شاری سنە دەکەن. گوتیشی، سەرنجی سەرەکیی سەردانەکە گەشەپێدانی ئابووری دەبێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

بە گوتەی پارێزگاری سنە، لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگارانی کرماشان و ورمێش بەشدار دەبن.

بۆ یەکەم جار هەرچوار پارێزگارەکەی هەرێمی پێکەوە سەردانی سنە دەکەن

ئارەش لهۆنی وتیشی: "تاوەکوو ئێستا نەمانتوانیوە بەتەواوی کەڵک لە بازاڕی عێراق وەربگرین وەک پێویست، بەڵام بەلەبەرچاوگرتنی پەیوەندیی کولتووری، دەتوانین پەیوەندییەکان پەرەپێبدەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە