گزارش 2019-09-29 09:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زیاتر لە 74 هەزار بیانی لە کەرتی نەوتی عێراقدا چالاکن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاماری فەرمی نووسینگەیێکی سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق باس لە چالاک بوونی دەیان هەزار کارمەند و کرێکاری بیانی لەوان سەدان ئێرانی لە کەرتی نەوتی وڵاتەکەی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەیێکی سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژی شەممە بەڵگەیێکی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە 74 هەزار کارمەند و کرێکاری بیانی لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق خەریکی کار کردنن.

ئامارەکە هەروەها نیشان دەدات کە بەگشتی 52 وڵات کرێکاریان لە عێراق هەیە و سێ وڵات لە ڕیزی پێشەون کە بیرتین لە هێند بە 13 هەزار و 400 کەسەوە، چین بە 12 هەزار و 19 کەس، بەریتانیا 11 هەزار و 280 کەس. لە پلەکانی 4 تا 6 ئەم وڵاتانە هەن، میسر 9 هەزار و 751 کەس، پاکستان 4 هەزار و 213 کەس و تورکیا 3 هەزار و 90 کەس.

بە گوێرەی ئاماری نووسینگەی فەرمی سەربە وەزراتی نەوتی عێراق پێنج وڵاتی دیکە هەن کە زیاتر لە هەزار کرێکاریان لە کەرتی نەوتی عێراقدا چالاکە کە بریتین لە ئیتالیا بە 2 هەزار و 52 کەسەوە، ئەفریقای باشوور بە 1 هەزار و 721 کەس، ئەمەریکا 1 هەزار و 352 کەس، ڕووسیا 1 هەزار و 140کەس و فیلیپین 1 هەزار و 76 کەس و پاش ئەمانەش ئێران بە 957 کەسەوە لە پێگەی 12هەمی ئەم ڕیزبەندیەدایە.

لەمبارەوە ئەحمەد جبووری لە لاپەڕی توویتەری خۆیدا ڕایگەیاند هەر کارمەند و کرێکارێکی بیانی لە عێراق مانگانە 5 بۆ 80 هەزار دولار مووچە وەردەگرن.

ئەم پەرلەمانتارە عێراقییە لە پەیمەکەیدا دەنووسێت: ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەزارن دەرچووی زانکۆ و ئەندازیار لە عێراق بێکارن و ساڵانێکە کە ناڕەزایەتی دەردەبڕن بێ ئەوەی کە کەسێک وەڵامیان بداتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.