بە وێنە... ماتەمینی تاسووعا و عاشوورا لە ناوچە کوردنشینەکان
بەشی فەرهەنگ- ڕێوڕەسمی ماتەمینی تاسووعا و عاشوورای حسێنی بە بەشداریی هاووڵاتییانی شیعە مەزەبی ناوچە کوردنشینەکان لە هەر چوار پارێزگای کوردنشینی خورئاوای ئێران بەڕێوە چوو.
کوردپرێس:
ڕۆژانی 9 و 10ی موحەڕەمی هەموو ساڵێک ڕێوڕەسمی ماتەمینی یادی شەهیدبوونی حەزرەتی حسێن و یارانی لە مەزهەبی شیعەدا بەرز ڕادەگیرێت و هاووڵاتییان لەو دوو ڕۆژەدا ماتەمین دەگێڕن و بە پێی نەریت و کولتووری ناوچەی خۆیان ڕێوڕەسمی ماتەمین بەڕێوە دەبەن.
ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو جگە لە مەڕاسیمی ماتەمینی تاسووعا و عاشوورا نوێژی نیوەڕۆی عاشوورا لە ناوچە کوردنشینەکانی چوار پارێزگای کوردستان و کرماشان و ئیلام و ئازەربایجانی خۆرئاوا بە بەشداریی بەرفراوانی هاووڵاتییانی شیعە مەزەب بەڕێوە چوو.
کوردستان
پارێزگای کرماشان
پارێزگای ئیلام
پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا
وێنەکان لە میدیا ئێرانییەکان وەرگیران
بۆچوونی بەکارهێنەران