گزارش 2019-08-03 11:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە-وە نیوەی گوندەکانی بەرواری باڵا چۆڵکراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ناوچەی بەرواری باڵا لە نێوان کوردستانی تورکیا و عێراق لە ساڵی رابردوووە بووەتە شوێنی پێکدادانەکانی سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە.

کوردپرێس: کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ڕووداو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە کۆی 76 گوندی شارۆچکەی کانی ماسی لە پارێزگای دهۆک لە ساڵانی رابردوو زیاتر لە نیوەیان چۆڵ کراون.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە لە ساڵی 2018ـەوە سنووری 17 گوندی ناوچەکە بۆردوومان کراون و لە ئەنجامدا چەندین هاونیشتمانی گیانیان لە دەست داوە و برینداربوون، نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناریش زیان گەیشتووەتە دانیشتووانی ناوچەکە.

کریستیان کە پێکهاتەیێکی سەرەکیی ناوچەکەن، لە کۆی 25 گوند 10 گوندیان چۆڵ کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.