گفتگو 2019-07-13 06:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات تایبەت بۆ کوردپرێس:

چەسپاندنی لامەرکەزییەت و ئیدارەی خۆسەر گونجاوترین پڕۆژەی حکومڕانییە لە سووریا

بەشی دیمانە/ سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات بە کوردپرێسی وتووە لە ماوەی 8 ساڵی ڕابردوودا ئەو ڕاستییە ئاشکرا بووە کە هەموو هەوڵی ئیدارەی خۆسەر بۆ پارێزگاری کردن لە یەکڕیزی و سەروەریی سووریا و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بووە و سوورین لەسەر ئەوەی لامەرکەزییەت تاکە ڕێگای گەڕانەوەی ئارامییە بۆ سووریا.

حەسەن محەمەد عەلی ئەندامی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی وتووە هەموو هەوڵی ئەنجومەنەکەیان بۆ پارێزگاری کردن لە یەکڕیزی و سەروەریی سووریا بووە و ئەزموونی 8 ساڵی ڕابردووش ئەو ڕاستییەی سەلماندووە بەڵام لە هەمان کاتدا دەشڵێت تاکە ڕێگای گەڕانەوەی ئارامی و ئاسایش بۆ سووریا چەسپاندنی لامەرکەزییەتە و پێویستە دەوڵەتی دیمەشق مل بە قبووڵ کردنی ئیدارەی خۆسەر بدات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات گوتیشی: "لەم قۆناغەدا کە تیرۆر لە سووریا ڕوو لە تەواوبوونە پێویستە لەپێناو پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا بەرەو لامەرکەزییەت و چەسپاندنی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا هەنگاو هەڵبێنین."

ناوبراو زیادیشی کرد: ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی گونجاوترین سیستەمی حکومڕانییە بۆ سووریا چوونکە هەموو پێکهاتەکان بە ئایین و ڕەگەزە جیاوازەکان لە خۆ دەگرێت.

حەسەن محەمەد علی لەبارەی لامەرکەزییەتەوە ڕوونکردنەوەی بە هەواڵنێری کوردپرێس دا و گوتیشی: "لامەرکەزییە گوتارێکی بەهێز و گرینگی پڕۆسەی سیاسییە کە لەبەر ڕۆشناییی ئەزموونی شەڕی 8 ساڵە لە سووریا پێویستە سەرنجی بخرێتە سەر."

ناوبراو لە کۆتاییی لێدوانەکەی بۆ کوردپرێس ئەوەشی ئاشکرا کرد: "نەیارانی ئێمە بە داعش و بە تورکیاشەوە بەردەوام پلان و پیلان بۆ تێکدانی سامان و ئاسایشی ئێستامان دەدەن و دەیانەوێت ململانێ و موناقەشە لە نێوان خەڵکی باکوور و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی سووریا دروست بکەن بۆ ئەو مەبەستەش تا ئەمڕۆکە زۆر ڕێگایان تاقی کردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.