په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تیی IHS: ئۆپه‌راسیۆنی نوێی تورکیا دژی په‌که‌که ڕاگرتنی جووڵه‌ی ئه‌و گرووپه‌یه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا که له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی په‌که‌که‌ی له خاکی عێراق ده‌ست پێکردووه له‌مدواییانه‌دا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوانی دژی په‌که‌که له خاکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دا.
کۆمپانیای لێکۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی IHS که چالاکییه‌کانی زیاتر له‌سه‌ر ئاماده‌کردن و فرۆشتنی زانیاریی ده‌ره‌جه یه‌ک به کۆمپانیا و که‌سایه‌تییه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌نجام ده‌بێت به‌پێی داتا و زانیارییه‌کانی خوێندنه‌وه‌یێکی له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا دژی په‌که‌که ئه‌نجام داوه.
ئه‌م کۆمپانیایه باس له‌وه ده‌کات که زانیاریی ڕاپۆرته‌که‌ی له سه‌رچاوه‌یێکی نزیک له ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای تورکیا ده‌ست خستووه و ده‌ڵێت: سوپای تورکیا له ئۆپه‌راسیۆنی وشکانیی خۆی بۆ سه‌ر په‌که‌که له ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان شه‌ش فه‌وج بریتی له 3 هه‌زار هێزی وشکانی به‌کار هێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌کان، سوپای تورکیا هاوکات له‌گه‌ڵ بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانه‌یی دژی بنکه‌کانی په‌که‌که له چیای قه‌ندیل بۆ یه‌که‌مین جار مووشه‌کی زه‌وی به زه‌وی به ناوی "بۆرا"ی به‌کار هێناوه. هه‌روه‌ها سوپای تورکیا تا ڕۆژی 3ی جوون چووه‌ته قووڵاییی 10 و 50 کیلۆمه‌تری خاکی هه‌رێمی کوردستان و دوو بنکه‌ی کاتی له چیاکه دامه‌زراندووه.
په‌یمانگای IHS له‌باره‌ی گرنگیی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر په‌که‌که ڕایده‌گه‌یێنێت: به‌پێی زانیارییه‌کانی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م په‌یمانگه له ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای تورکیا، ئامانج له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که ئاماده‌بوونی کاتیی هێزه‌کانیانه له ناوچه‌که بۆ ڕاگرتنی جووڵه‌ی په‌که‌که له سنووره‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌روه‌ها ناوچه‌ی شنگالی باکووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ئه‌م په‌یمانگایه جه‌خت ده‌کاته‌وه که ڕوون و ئاشکرایه ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی په‌که‌که نزیکه‌ی 25 کیلۆمه‌تر مه‌ودای له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی تورکیا هه‌یه که ژماره‌ی ئه‌و هێزانه بۆ نفووزی زیاتر له خاکی عێراق به‌س نییه.
په‌یمانگای IHS ئۆپه‌راسیۆنی ئێستای تورکیا له قووڵاییی 50 کیلۆمه‌تری هه‌رێمی کوردستان به کاتی وه‌سف ده‌کات چوونکه ئه‌گه‌ر وه‌رزی زستان ده‌ست پێ‌بکات ئه‌وا دۆخه‌که بۆ به‌رده‌وامیی هه‌بوونی سوپای تورکیا له‌و ناوچانه زۆر دژوار ده‌بێت. ئه‌م په‌یمانگایه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه که سوپای تورکیا تا پێش له مانگی ئه‌کته‌وبر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئێستای خۆی به‌جێده‌هێڵێت.
په‌یمانگاکه له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا دژی په‌که‌که پێی وایه که له ئێستادا چڕکردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا دژی په‌که‌که به مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتیی ئه‌و وڵاته‌یه له نه‌رمینواندنی ئێستای ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که‌وه بگره له سه‌روبه‌ندی ده‌ست پێکردنی دووباره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ تا هه‌وڵه‌کانی ئه‌ردۆغان و حیزبه‌که‌ی بۆ ڕاکێشانی ده‌نگی کورد و پاراستنی ده‌نگی ناسیۆنالیسته‌کانی تورکیا.
په‌یمانگای زانیاریی IHS که زیاتر له 50 کارناسی باڵای له بواره‌کانی ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری، ئابوور و پیشه هه‌یه ئاماژه به‌و تێبینییه‌ش ده‌کات که ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا دوور له ناوه‌نده پیشه‌یی و ئابوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دراوه و له ئه‌نجامدا ناتوانێت خه‌سار له ناوه‌نده ئابووری و بازرگانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بدات.
شایانی باسه؛ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هێرشه‌کانی تورکیا دژی په‌که‌که له خاکی عێراق مومکینه په‌که‌که ناچار بکات کرده‌وه‌ی خراپکارانه له ناو تورکیا ئه‌نجام بدات له‌وان خراپه‌کاری له هێڵی نه‌وت و گاز به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که په‌که‌که نایهه‌وێت هاوکاریی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردی سووریا بگاته بنبه‌ست هه‌ر بۆیه خۆ ده‌بوێرێت له ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌یێکی خراپه‌کارانه له ناو تورکیا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران