خبر 2022-09-05 15:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

عێراق هەر لە بنبەستی سیاسیدا دەمێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی وردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانی ئاماژەی دا بە چەندین سیناریۆ بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق و وتی سیناریۆی یەکەم کەڵک وەرگرتنە لە مافی یاسای بنەڕەتیی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ.

بەپێی هەواڵی کودپرێس، ئەحمەد هەرەکی بە ڕادیۆ «المربد»ی عێراقی ڕاگەیاندووە: جێبەجێکردنی سیناریۆی یەکەم پێویستی بە کۆدەنگیی لە ماڵی کورد و هەروەها رێککەوتنی هاوپەیمانێتیی دەسەڵاتدار هەیە ، جگە لەوەش ئەنجامدانی کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی عێراق پێویستی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 220 ئەندام پەرلەمانە.

هه‌رەكی ده‌شڵێت: سیناریۆی دووه‌م په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌ ئەوەش به‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق.

سیناریۆی سێیەم و دوا سیناریۆ كه‌ لاوازترین سیناریۆیه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ڕه‌وتی سه‌دره‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، کە پێدەچێت بە کردەوە مەحاڵ بێت، بۆیە بنبەستی سیاسی لە عێراق بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.