پشتگیری لە هەر هەوڵێک دەکەین کە قەیرانی سیاسیی عێراق لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بۆ ئاستێکی بەرزتر لە بوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی، ئابووری، کەلتوری و ژینگە بە ئاڕاستەی هێنانەئاراوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، هەروەها دووپات کرایەوە لە پتەوکردنی هەماهەنگی هاوبەش بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر و بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژی.
پەیوەست بە گرژییەکانی ناوچەکەش لە راگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا باس لەوەکراوە، جەختکرایەوە لە گرنگی کۆتاییهێنان بە قەیرانەکانی ناوچەکە و پێویستی پشتیوانی کردن لە دیالۆگ بۆ کەمکردنەوەی ململانێ و بارگرژییەکان، هەروەها بەگرنگییەوە باس لە رۆڵی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کرایەوە.
سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی وڵات، بەرهەم ساڵح ئاماژەی کرد بە هەوڵەکان بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ ڕوو لە چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی، هاوکات باربارا لیف جەختی لەسەر پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردەوە بۆ پشتیوانی کردن لە بەرقەرار کردنی ئاسایش و ئارامی و سەلامەتی گەلی عێراق و دیالۆگ بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی.
بۆچوونی بەکارهێنەران