خبر 2022-09-04 15:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
میدیاکانی تورکیا:

فەرماندەیەکی باڵای PKK لە شەنگال کوژرا

بەشی تورکیا- میدیاکانی سەربە دەوڵەتی تورکیا بڵاویان کردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی (MiT)دا، ئەندامێکی پەکەکە بە ناوی بەدرخان ئابی لە شنگال کوژرا.

کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆ و TRT بڵاویان کردەوە بەدرخان ئابی کە ناوە نهێنییەکەی ''داراڤ گەڤدا''بوو و یەکێکە لە بەرپرسانی پەکەکە لە ساڵی ٢٠١١دا، پەیوەندی بەڕیزەکانی پەکەکەوە کردووە و لە شرنەخ و یوکسەکۆڤا کاری کردووە و پاشان لەلایەن پەکەکەوە رەوانەی عێراق کراوە.

ئەو میدیایانە ڕاشیانگەیاند بەدرخان ئابی لەو کاتەی لە تورکیا بووە، بەشداری لە چەند چالاکییەکدا کردووە کە کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیای لێکەوتووەتەوە، لەبەرئەوە خراوەتە لیستی ئامانجەکانی میتەوە.

بەدرخان ئابی کە هاووڵاتی تورکیایە لە دوای رەوانەکردنی بۆ عێراق، وەک بەرپرسی کەتیبە و بەرەییەکەکانی بەرگریی شنگالی سەربە پەکەکە کاری کردووە. دوایین ئەرکیشی بەناو بەرپرسی پەکەکە/یەپەشە بووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا کوژرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.