خبر 2022-09-04 14:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاگر لە گەورەترین بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە سووریا کەوتەوە

بەشی جیهان- لە حاڵێکدا هەندێک میدیا باس لە هێرشی دووبارە بۆسەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی «العمر»ی سووریا دەکەن، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند ئەو ئاگرکەوتنەوە بەهۆی مەشقی سەربازیەوە بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ هەندێک لە سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە هێرشێکی مووشەکی سەربازی نوێیان بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی «العمر» لە سووریا ڕاگەیاند. ئەم کێڵگە نەوتییە لەژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریادایە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەبارەی ئەو هەواڵەوە ڕایگەیاند کە هیچ هێرشێک بۆ سەر گەورەترین بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە سووریا لەلایەن هێزە دژبەرەکانی ئەمریکاوە ئەنجام نەدراوە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت کە ئاگری ئەم دواییە لە بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە کێڵگەی نەوتیی «العمر» بەهۆی مانۆڕێکی سەربازییەوە بووە.

ئەم دامەزراوەیە لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ڕایگەیاندووە کە فریاگوزاری پزیشکی بۆ ئەم بنکەیە ڕەوانە کراوە.

شایانی باسە ماوەی چەند مانگە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریا زیادی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.