خبر 2022-09-03 10:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق:

پاش ڕووداوەکانی ئەمدواییە، بەبێ بەشداری کردنی ڕەوتی سەدر حکوومەتی نوێی عێراق پێکناهێندرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند پاش ڕووداوەکانی ئەمدواییەی عێراق بەبێ بەشداری کردنی ڕەوتی سەدر حکوومەتی نوێی پێکناهێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زەرغام ئەلمالیكی لە گفتوگۆیەكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "مەوازین نیووز" رایگەیاند: "پێویستە پێش ئەنجامدانی هەر كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرجەم هێزە سیاسییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و پرسی ئەو خوێنانەی ڕژیان و هەروەها پرسی کشانەوەی رەوتی سەدر تاوتوێ بكەن".

ئەلمالیکی دەشڵێت: پێویستە بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەکان و ڕەوتەکان خشتەیەکی کاتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکرێت.

ناوبراو وتیشی: گەلی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەت، هەروەها پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای بودجە بڕیار دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.