خبر 2022-09-02 05:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی نووری مالیکی بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق پاش گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بانگەوازێک بۆ سەرکردەی هێزە سیاسییەکانی عێراق رادەگەیەنێت و داوادەکات لە راگەیاندنی زبر و کاردانەوەی توند دوور بکەونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە: "هەمیشە هەڵوێستم لەگەڵ هێمن بوونەوە و سەقامگیربووندا بووە، ستایشی ئەو بانگەشانەی ئەو سەرکردانە دەکەم کە ئاین و خۆشەویستی ئال و بەیت و نیشتیمان کۆی کردوونەتەوە".

ناوبراو روونیشی کردوەتەوە، "ئەگەر بەناحەق خوێنبڕێژرێت، ڕق و کینەیەک بەجێدەهێڵێت کە چارەسەرکردنی ئاستەم دەبێت و کاریگەری ماوە درێژ دەبێت، کەواتە هەمووان بفەرمون بۆ سەر مێزی گفتوگۆی عێراق کە ئامانجی هەمومانە".

هاوکات لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەی مالیکیدا هاتووە، "داوا لە برایانم دەکەم دوور بکەونەوە لە میدیا و راگەیاندنی زبر و هەڵوێستی توند، دەبێت بە خۆشەویستی و راستگۆییەوە ڕووبەڕووی ساختەکاریەکان ببینەوە، ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە لێخۆشبونی ئەوانەیە کە ستەمیان لێکردین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.