خبر
2023-12-17 15:20
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
دکیومێنتارێک لە کوردستانەوە لە گەورە میهرەجانی فیلمی دکیومێنتی ئێران
بەشی فەرهەنگ و هونەر- دکیومێنتاری حەبیبوڵا لە گەورەترین و ناوبانگترین میهرەجانی فیلمی دوکیومێنتی ئێران
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم دکیومێنتارە لە دەرهێنان و بەرهەم هێنانی عەدنان زەندی، بەسەرهاتی حەبیبوڵا زەندی گۆرانیبێژی فۆلکلۆری ناوچەی لەیلاخە.
فیلمی ئەم دکیومێنتارە لە ماوەی دوو ساڵدا و لە گوندی حەقە هەڵگیراوە.
ئەم مێهرەجانە لە ڕێکەوتی۲۷ی سەرماوەزەوە تا ۲ی بەفرانبار لە تاران بەڕێوە دەچێت.
شایانی باسە عەدنان زەندی دەرهێنەری کوردستانی چەند کورتە فیلم و ئەنیمەیشێای بەرهەم هێناوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران