شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2026-08-24 07:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چارەسەركردنی كێشەكانی بەغدا و هەولێر پێویستی بە بنەمای دەستوورییە

بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبووسی لە دەباشان کۆ بوونەوە و جەختیان لە پێویستیی هاریکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە رێگەی لێکتێگەیشتن و بنەما دەستوورییەکان کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان پێشوازیی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم کرد و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکان کرا.

لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ و یووسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکان کرا و دووپات لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان کرایەوە.

لە دیدارەکەدا پێویستیی هاریکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە رێگەی لێکتێگەیشتن و بنەما دەستوورییەکان جەختی لەسەر کرایەوە، بەشێوەیەک مافی هاوڵاتییان تێیدا پارێزراو بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە